ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ ئارسیناڵ لەگەڵ هێرشبەرێک گەیشتە رێككەوتن

Yariga App

یاریگا –

یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی لەگەڵ ڤیكتۆر یۆكێرێشی سویدی و هێرشبەری یانەی سپۆرتینگ لیسبۆن گەیشتە رێككەوتن.

یۆكێرێش لە هاوینی 2023 لە ریزەكانی كۆڤێنتری سیتیەوە بە بەهای 24 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی سپۆرتینگ لیسبۆنەوە كرد.


بە گوێرەی زانیارییەكانی ساشا تاڤۆلێری، ئارسیناڵ لەگەڵ ڤیكتۆر یۆكێرێش گەیشتە رێككەوتن و یانەكە لە گفتۆگۆی پێشكەوتوودایە لەگەڵ سپۆرتینگ.

یۆكێرێش بە گرێبەستێک بۆ ماوەی پێنج ساڵ و تاوەكو 2030 پەیوەندی بە ئارسیناڵەوە دەكات.

هێرشبەرە سوویدیەكە لە ئارسیناڵ نزیكە و بێنیامین شێشكۆ لە گەنەرز دووردەكەوێتەوە.

یۆكێرێش وەرزی رابردوو لەگەڵ سۆرتینگ بەشداری 52 یارییكرد و توانی 54 گۆڵ بكات و 13 گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button