بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی؛ یانەیەکی سعودی گواستنەوەی ئەستێرەیەکی ناوداری فەڕەنسی راگەیاند

Yariga App

یاریگا –

یانەیەکی سعودی بەفەرمی گواستنەوەی یاریزانێکی ناوداری فەڕەنسی و خولەکانی پرێمەرلیگ و لیگ وەنی راگەیاند.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی فەرمی لە پێگەکانی سۆشیاڵ مێدیای خۆیانەوە، یانەی نیۆمی سعودی گواستنەوەی ئالێکساندەر لاکازێتی بۆ ریزەکانی راگەیاند.

یانەکە کە تازە بۆ خولی رەوشەنی سعدی سەرکەوتووە، لە پەیامی بەخێرهاتنەکەیاندا لاکازێتی وەک گۆڵکارێکی مێژوویی ناساندووە.

لاکازێت کە ئێستا تەمەنی 34 ساڵە، لەوەتەی ساڵی 2010 وەک یاریزانی پیشەگەر لە ریزەکانی لیۆنی وڵاتەکەی دەرکەوت  و دوو وەرز لەگەڵیاندا مایەوە پێش ئەوەی رووبکاتە ئارسیناڵی ئینگلیزی کە بۆ پێنج وەرز درێسی تۆپچیەکانی پۆشی. کۆتا وێستگەی ئالێکساندەر هەر لەگەڵ یانەی لیۆن بوو کە 17ی مانگی مایۆی ئەمساڵ کۆتا یاریی خۆیدا لەگەڵ ئەو یانەیە توانی بگاتە گۆڵی 201 بە درێسەکەیانەوە.

لاکازێت لە کاروانی وەرزشی خۆییدا لەگەڵ لیۆن و ئارسیناڵ 597 یاریی ئەنجامدا، توانی 297 گۆڵ و 90 ئەسێست بکات.

گواستنەوەی لاکازێت دووەم جووڵەی مێرکاتۆی یانەی نیۆم بوو لە ماوەی تەنها 24 کاتژمێردا. یانە تازە سەرکەوتووەکە پێشتر ئامادو کۆنێی کۆتدیڤواریشی لە یانەی رێمسی فەڕەنسی گواستەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button