ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی؛ ئارسیناڵ یەکەم گرێبەستی لەم هاوینە راگەیاند

کیپا گۆڵپارێزی پێشووی ریال مەدرید و چێڵسی بردە ریزەکانی

Yariga App

یاریگا –

ئارسیناڵ گواستنەوەی کیپا ئاریزابالاگا گۆڵپارێزی ئیسپانی بۆ ریزەکانی راگەیاند، کە دەبێتە یەکەم گرێبەستی هاوینەی یانە لەندەنییەکە.

یانەی ئارسیناڵ ـی ئینگلیزی بەفەرمی گواستنەوەی کیپا ئاریزابالاگا گۆڵپاریزی پێشووی ریال مەدریدی ئیسپانی و بۆرنمس و چێڵسی ئینگلیزی بۆ ریزەکانی راگەیاند، کە بەرامبەر 5 ملیۆن پاوەند گرێبەستەکەی لەگەڵ بلووز هەڵوەشاندەوە و ئەو گۆڵپارێزە 30 ساڵانەی بردە ریزەکانی.

کیپا لە ئارسیناڵ شوێنی نێتۆ پڕ دەکاتەوە کە ئەم هاوینە گرێبەستەکەی لەگەڵ گەنەرز کۆتایی هات و ریزەکانی یانەکەی بەجێهێشت، دەبێتە یەدەکی داڤید رایای هاونیشتیمانی.

کیپا وەرزی رابردوو بە خواستن لە ریزی یانەی بۆرنمسی ئینگلیزی یاریی دەکرد، لەگەڵ بۆرنمس وەرزی رابردوو لە 35 یاری پارێزگاری لە گۆڵی یانەکە کرد و 9 کلین شیتی تۆمارکرد و 43 گۆڵی لێکرا، تاوەکو هاوینی 2026 گرێبەستی لەگەڵ بلووز ماوە.

کیپا پێشتر لە ریزی یانەکانی ریال ڤایاۆلید و ئاتلێتیک بلباو و ریال مەدریدی ئیسپانی یاریی کردووە، لە ریال مەدرید 20 یاریی بە خواستن کرد، 18 گۆڵی لێکرا و 9 کلین شیتی تۆمارکرد، لەگەڵ چێڵسیش لە 163 یاری 59 کلین شیتی تۆمارکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button