فەرمی؛ مۆناکۆ دووەم گرێبەستی لەم هاوینە راگەیاند
ئانسو فاتی گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا نوێکردەوە

یاریگا –
مۆناکۆ لەم هەفتەیە دووەم گرێبەستی لەم هاوینە راگەیاند و بەفەرمی گواستنەوەی ئانسو فاتی بۆ ریزەکانی راگەیاند.
یانەی مۆناکۆ ـی فەڕەنسی دوای گواستنەوەی پۆل پۆگبا ناوەڕاستکاری فەرەةسی، هەر لەم هەفتەیەدا بەفەرمی گواستنەوەی ئانسو فاتی یاریزانی لاوی بارسێلۆنای بە خواستن بۆ ریزەکانی راگەیاند.
ئانسو فاتی بە خواستن بۆ ماوەی وەرزێک درێسی یانە فەڕەنسییەکە دەپۆشێت، کە پێش ئەوەی لە بارسێلۆنا بڕوات ئەو یاریزانە 22 ساڵانە گرێبەستەکەی لەگەڵ بلاوگرانا بۆ ماوەی سێ ساڵ نوێکردەوە، ئینجا بۆ ماوەی وەرزێک بە خواستن پەیوەندی بە مۆناکۆ کرد.
De 𝑩𝒂𝒓𝒄𝒆𝒍𝒐𝒏𝒆 à 𝑴𝒐𝒏𝒂𝒄𝒐 🪂
Ansu Fati est Monégasque ❤️🤍 pic.twitter.com/gRtGJM12bk
— AS Monaco 🇲🇨 (@AS_Monaco) July 1, 2025
پێش ئەوەی فاتی بچێتە مۆناکۆ، گرێبەستەکەی بۆ ماوەی سێ ساڵ لەگەڵ بارسێلۆنا نوێکردووەتەوە و یانە کەتەلۆنییەکە لە بەیاننامەیەکیدا نوێکردنەوەی گرێبەستی یاریزانە لاوەکەی یانەکەی راگەیاندووە.
بەگوێرەی رێککەوتنی هەردوولا، فاتی بۆ ماوەی ساڵێک بە خواستن روودەکاتە ریزەکانی مۆناکۆ و یانە فەڕەنسییەکە نیوەی مووچەی یاریزانە 22 ساڵانەکە دەدات، بارسێلۆناش نیوەکەی دیکەی مووچەی ئەو یاریزانە دەدات.
لە بۆرسەی یاریزانان بەهای ئەو یاریزانە ئیسپانییە 5 ملیۆن یۆرۆیە لەکاتێکدا پێشتر بە مێسی بچووک ناوزەد دەکرا و چاوەڕێ دەکرا ببێتە یەکێک لە ئەستێرە گەورەکانی بارسێلۆنا، کە لەگەڵ بارسا لە 123 یاری 29 گۆڵ و 8 ئەسیستی کردووە، کە وەرزی 2023/2024 بە خواستن یاریی بۆ یانەی برایتنی ئینگلیزی دەکرد.
Ansu Fati extends contract and loaned to AS Monaco
— FC Barcelona (@FCBarcelona) July 1, 2025
ئانسو فاتی دوای ئەوەی گرێبەستەکەی تاوەکو 2028 لەگەڵ بارسێلۆنا نوێکردەوە، بە خواستن پەیوەندی بە ریزەکانی مۆناکۆی فەڕەنسییەوە کرد و درێسی ژمارە 31 لەو یانەیە دەپۆشێت.
فاتی لە یەکەم وەرزی یاریکردنی لە تیپی یەکەمی بارسێلۆنا درێسی ژمارە 31ـی پۆشی و 8 گۆڵی کرد، لە مۆناکۆ هەمان ئەو ژمارەیەی هەڵبژاردووەتەوە، کە ئەو یاریزانە لاوە ئیسپانییە بەهۆی پێکانەوە لە کاروانی وەرزشی خۆیدا دواکەوت.