بارسێلۆنا لە گەرمەی بازاڕی گواستنەوەدایه، یاریزانەکان کێ دەڕوات و کێ دەمێنێتەوە؟
بڕیارە چارەنووسسازەکانی فلیک و دیکۆ بۆ وەرزی داهاتوو

یاریگا –
لەگەڵ کردنەوەی فەرمی بازاڕی گواستنەوەی هاوینەی 2025، یانەی بارسێلۆنا خۆی بۆ قۆناخێکی پڕ لە ئاڵنگاری و بڕیاری گرنگ ئامادە دەکات.
رۆژنامهی مۆندۆدیپهرتیڤۆی ئیسپانی ئاشكرای كردووه، بارسێڵۆنا بە سەرۆکایەتی دیکۆی ، بەڕێوەبەرایەتی وەرزشی یانەکە چەندین دۆسیەی گرنگی لەبەردەمدایە کە پێویستە چارەسەر بکرێن، لەوانە نوێکردنەوەی گرێبەستی یاریزانە سەرەکییەکان و دەستبەرداربوون لەو یاریزانانەی کە لە پلانەکانی هانزی فلیک ڕاهێنەری یانەکە نین.
📂 Mercado blaugrana en marcha: renovaciones por cerrar y salidas al caer
✍️ @Aparicio_L https://t.co/6Hxc8pyTr4
— Mundo Deportivo (@mundodeportivo) July 1, 2025
یهكێك له دۆسیهكانی بهردهم یانهی بارسێڵۆنا یهكلایی كردنهوهی گرێبهستی چێزینی گۆڵپارێزه كه ئهم گۆڵپارێزه بهشێوهی خواستن رووی له یانهكه كردبوو، ئێستا بووەتە یاریزانێکی ئازاد راهێنهری یانهكهش متمانەی تەواوی بهو گۆڵپارێزه ههیه و بە شێوەیەکی زارەکی رێککەوتنی لەگەڵ یانەکە کردووە بۆ ماوەی یەک وەرز گرێبهستی لهگهڵ بكرێت، لەگەڵ بژاردەی نوێکردنەوە بۆ وەرزێکی دیکە له یانهكه بمێێتهوه و تەنها ماوەتەوە رێککەوتنەکە بە فەرمی ڕابگەیەنرێت.
رۆژنامهی مۆندۆ باسی لهوهشكردووه یهكێكی دیكه له دۆسیهكان كه دهبێت بارسێڵۆنا به خێڕایی یهكلایی بكاتهوه گرێبهستی فرێنکی دی یۆنگه.
نوێکردنەوەی گرێبەستی فرێنکی دی یۆنگ، یەکێکی دیکەیە لە دۆسیە گرنگەکان کە بارسێلۆنا ههوڵدهدات به خێرایی ئهم بابهته یهكلایی بكاتهوه، خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا،رایگەیاندووه، نوێکردنەوەی گرێبەستی دی یۆنگ لهسهر رێگایهكی راست ههنگاو دهنێت و دوای چەندین مانگ لە گفتوگۆ، رێککەوتنێکه نزیکه كۆتایی بێت، ئەم نوێکردنەوەیە بە یەکێک لە گرنگترین بابهتی یانهكه دادەنرێت، چونکە کاریگەری ئەرێنی لەسەر دۆخی دارایی یانهكه دهبێت و بە دووبارە رێکخستنەوەی گرێبەستەکەی، بارسێلۆنا دەتوانێت یاریزانی زیاتر تۆمار بکات و پێکهاتەی تیپەکە بۆ وەرزی 2025/2026 بەهێزتر بکات.
ههروهها کریستنسن و ئیریک گارسیا دۆسیەی بەرگریکارا دوو گرفتی دیكهت کە پێویستە چارەسەر بکرێن، چونکە هەردوو یاریزانەکە گرێبەستەکانیان لە ساڵی 2026 کۆتایی دێت، دۆسیەی بەرگریکارە دانیمارکییەکە، کریستنسن، زۆر گرنگە، ئەو بەهۆی پێکانەوە تەنها شەش یاری لە وەرزی ڕابردوودا كردووه، بارسێلۆنا پێی وایە داهاتووی ئەو لە یانەکە کۆتایی هاتووە، رۆیشتنی ئەو دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی مووچە و داهاتێک لە فرۆشتنیەوە یارمەتیدانی یانەکە لە جێبەجێکردنی یاسایی یاریی پاك دهدات، لەبەر ئەوەی لە پلانەکانی فلیکدا نییە، ڕۆیشتنی ئەو دەرفەتێکی باشه بۆ یانهكه، تەنها ئەوە ماوەتەوە کە یاریزانەکە رازی بێت بە رۆیشتن.
لە لایەکی دیکەوە، ئیریک گارسیا وەرزی ڕابردووی وەک یاریزانێکی گرنگ لە پێکهاتەی تیپەکەدا بوو، هانزی فلیک ئارهزووی مانهوهی یاریزانهكه دهكات کە دەتوانێت وەک یاریزانی دڵی بەرگری و بەرگریکاری لای ڕاست بەکاری بهێنێت.
سەبارەت بەو یاریزانانهی كه به خواستن له یانهكه رۆیشتن گرفتێكی دیكهی یانه كاتالۆنیهكهیه، یهكێك له گرفتهكانیش گهڕانهوهی رۆمیرۆیه، ئهم یاریزانه ماوەی خواستنەکەی لە جیرۆنا تهواو دهبێت و دەگەڕێتەوە و ئەو تاكو ساڵی 2026 گرێبەستی لهگهڵ بلوگرانا هەیە، بەڵام داهاتووی لە یانەکەدا گەرەنتی نەکراوە. ستافی ڕاهێنەرایەتی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی وەرزشی دەیانەوێت لەگەڵ یاریزانەکە قسە بکەن، کە ئەگەری مانەوەی لە بارسێلۆنادا کەمە.
چەند یاریزانێكیش رۆیشتنیان له یانهكه نزیکه، پابلۆ تۆرێ یانەکە جێدەهێڵێت و بەرەو خولی پلە یەکی ئیسپانیا ههنگاو دهنێت پهیوهندی به یانهی مایۆرکا دهكات.
پاو ڤیکتۆریش لیستی یاریزانە فرۆشراوهكانه، بارسێلۆنا بەدوای مامەڵەیەکی هاوشێوەی مامەڵەی پابلۆ تۆرێ و مایۆرکادا دەگەڕێت، دهیهوێت یاریزانهكه بداته ریاڵ بێتیس سێڤییاش بە وردی چاودێری هێرشبەرە لاوەکەی بارسێلۆنا دەکات.
سەبارەت بە دۆخی ئینیاکی پێنیا، دوای هاتنی خوان گارسیا، ههوڵدان بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی چێزینی، دۆخی ئاڵۆزی تێر شتێگن تێدەگات کە باشترین شت بۆ کاروانی وەرزشییەکەی ڕۆیشتنە لە بارسێلۆنا.
یانەی بارسێلۆنا مانگی تەمموز بە چەندین دۆسیەی کراوە مێركاتۆ دەستپێدەکات. جگە لەو گواستنەوە نوێیانەی کە کار لەسەر دەکرێن، نوێکردنەوە ستراتیژییەکان و ڕۆیشتنە پێویستەکان هەفتەکانی داهاتووی بازاڕی گواستنەوە دیاریی دەکەن و هەموو ئەمانە بە ئامانجی کەمکردنەوەی مووچە و ڕەخساندنی شوێن بۆ گواستنەوەی یاریزانانی نوێیه.
یانە کەتەلۆنییەکە ساڵی دارایی، دووشهمهی رابردوو كۆتایی هات، بە داهاتی 84.7 ملیۆن یۆرۆ لە فرۆشتنی یاریزانان و خەرجکردنی 51.9 ملیۆن یۆرۆ بۆ کڕینی یاریزانان کۆتایی پێهێناوە.
ئەم هاوینە بۆ بارسێلۆنا هاوینێکی پڕ لە بڕیاری چارەنووسساز دەبێت کە کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر ئایندەی وەرزشی و دارایی یانەکە دەبێت. سەرکەوتن لەم مامەڵانەدا کلیلی بنیاتنانی پێکهاتەیەکی بەهێز و ڕکابەرە بۆ وەرزی داهاتوو.