بازاڕی گواستنه‌وه‌عێراقگرنگترین

فەرمی؛ یاریزانێکی هەولێر پەیوەندی بە یانەیەکی تایلاندییەوە کرد

رێبین سولاقا جارێکی دیکە گەڕایەوە رۆژهەڵاتی ئاسیا

Yariga App

یاریگا –

رێبین سولاقا دوای بەجێهێشتنی هەولێر بەفەرمی پەیوەندی بە ریزەکانی پۆرتی تایلاندییەوە کرد.

یانەی پۆرتی تایلاندی بەفەرمی گرێبەستی پێنج یاریزانی نوێی یانەکەی راگەیاندووە کە لەم هاوینە پەیوەندییان بە ریزەکانی یانەکەوە کرد، رێبین سولاقا بەرگریکاری هەڵبژاردەی عێراق یەکێکە لە یاریزانە نوێیەکانی یانە تایلاندییەکە، کە پێشتر رێبین لە کۆریای باشووریش یاریی کردووە و درێسی یانەی سیئۆلی پۆشیوە.

رێبین سولاقا کە مانگی فێبرایەری رابردوو بۆ ماوەی چوار مانگ پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی هەولێر کرد، گرێبەستەکەی بۆ ماوەی چوار مانگ بوو، بەرامبەر 120 هەزار دۆلار پەیوەندی بە یانەکەی پایتەخت کردبوو، 9 یاری بە درێسی زەردپۆشەکان کرد و 4 کارتی زەرد و کارتێکی سووری بە درێسی هەولێر بەڕوودا بەرزکرایەوە.

May be an image of 5 people, people playing American football and people playing football

سولاقا سەرەتای ساڵی رابردوو پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی سیئۆلی کۆریای باشوور کرد و هاوینی رابردوو روویکردە ریزەکانی یانەی شافهاوزنی سویسڕی، لە جام و خولی پلەدووی سویسڕا 10 یاریی بە درێسی ئەو یانە سویسڕییە کرد و سەرەتای ئەمساڵ گرێبەستەکەی لەگەڵ ئەو یانە سویسڕییە کۆتایی هات و بۆ ماوەی شەش مانگ گرێبەستی لەگەڵ هەولێر واژۆ کرد.

سولاقا پێشتر درێسی یانەکانی دالکوردی سویدی، لێڤسکی سۆفیای بولگاری، برۆماپۆیکارنای سویدی، شەحانیە و خۆر و مەرخیەی قەتەری پۆشیوە، لەوەتەی ساڵی 2015 یاریی بۆ هەڵبژاردەی عێراق دەکات.

سولاقا (32 ساڵان) کە بە رەسەن خەڵکی هەولێرە و لە شارۆچکەی عەنکاوە لەدایکبووە، بێ یانە بوو و لە بۆرسەی یاریزانان بەگوێرەی پێگەی ترانسفێر مارکێت نرخەکەی 100 هەزار دۆلارە، خاوەنی 48 یارییە بە درێسی هەڵبژاردەی عێراق و گۆڵێکیشی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button