
یاریگا –
بارسێلۆنا لە راپۆرتێکی دارایی لیستی پڕفرۆشترین درێسەکانی یانەکەی لە وەرزی رابردوو راگەیاندووە، کە گاڤی لە ماوەی ساڵی رابردوو درێسەکەی زۆرترین دانەی لێ فرۆشراوە.
یانەی بارسێلۆنا ـی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، وەرزی رابردوو 10 ملیۆن کەس لە سەرانسەری جیهان سەردانی فرۆشگاکانی یانەکەیان کردووە، کە بارسێلۆنا 15 فرۆشگاری فەرمی لە شارەکانی ئیسپانیا و وڵاتانی جیهان هەیە. نزیکەی دوو ملیۆن کەس تەنیا سەرانی فرۆشگای یاریگای کامپ نوویان کردووە.
Barça product hits record high
👉 https://t.co/SwgFzRuwf3 pic.twitter.com/hIqptQvD9X
— FC Barcelona (@FCBarcelona) July 1, 2025
بارسا راشیگەیاندووە، بە ئۆنلاین لە زیاتر لە 171 وڵات درێسەکانیان فرۆشراون، کە لە ماڵپەڕی بارسێلۆنا هەوادارانی یانەکە دەتوانن بە پێنج زمانی جیاواز درێس و کەلوپەلی یانەکەیان بکڕن و لە ماوەی 48 بۆ 72 کاتژمێر بەدەستیان بگات.
بارسێلۆنا ئاشکراشیکردووە، درێسی گاڤی پڕفرۆشترین درێسی وەرزی رابردووی یانەکەیان بووە، کە لیستی پڕفرۆشترین پێنج درێسی یانەکەیان لە وەرزی رابردوو بریتییە لە گاڤی، لامین یامال، رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی، پێدری و رافینیا.