سندوقی گواستنەوەکانی ریال مەدرید؛ چوار یاریزان بەربژێرن بۆ ئەوەی لەم هاوینە لە یانەکە بڕۆن

یاریگا –
ریال مەدرید لیستی ئەو یاریزانانەی یەکلایی کردووەتەوە کە لەوانەیە لەم هاوینە ریزەکانی یانە ئیسپانییەکە بەجێبهێڵن.
تۆڕی وەرزشی ئاتلێتیک ئاشکرایکردووە، چوار یاریزان نزیکن لەم هاوینە ریزەکانی ریال مەدرید بەجێبهێڵن، هەریەکە لە رۆدریگۆ، داڤید ئالابا، فران گارسیا و دانی سێبایۆس بەربژێرن بۆ ئەوەی لەم هاوینە سانتیاگۆ بێرنابیۆ بەجێبهێڵن، بەڵام ئەو چوار یاریزانە هەر یەکێکیاک دۆخێکی جیاوازی هەیە.
ئاتلێتیک ئاشکرایکردووە، رۆدریگۆ لە مۆندیالی یانەکان لە یەکەم وێستگەی لەژیر سەرپەرشتی چابی ئاڵۆنسۆ راهێنەری نوێی ریال مەدرید گلەیی لە دەرفەتی یاریکردنی هەیە و بەو شێوەیەی دەیەوێت دەرفەتی یاریکردنی نییە، دوای گەیشتنی فرانکۆ ماستانتونۆ، هێشتا ماوەی یاریکردنی هێرشبەرە بەڕازیلییەکە کەمتر دەبێتەوە.
گەرچی ریال مەدرید دەیەوێت بەهەر چۆنێک بێت لەم هاوینە ئالابا بەڕێ بکات، بەڵام ئەو بەرگریکارە نەمساییە سوورە لەسەر ئەوەی لە یانەکە بمێنێتەوە و تاوەکو ئێستاش هیچ ئۆفەرێک لەبارەی ئەو بەرگریکارە 33 ساڵانە پێشکەشی ریال مەدرید نەکراوە.
فران گارسیا و دانی سێبایۆس لەو یاریزانانەن ریال مەدرید ئامادەیە لەبارەی فرۆشتنیان گفتوگۆ بکات و ئەگەر ئۆفەریان پێبگات دەستبەرداری ئەو دوو یاریزانە دەبن.