ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌عێراقگرنگترین

فەرمی؛ یانەیەکی بۆندسلیگا گواستنەوەی یاریزانێکی عێراقی بۆ ریزەکانی راگەیاند

بۆ ماوەی چوار ساڵ

Yariga App

یاریگا –

یانەی شتوتگارتی ئەڵمانی بەفەرمی گواستنەوەی نوح دەروێش یاریزانی لاوی عێراقی بۆ ریزەکانی راگەیاند.

یانەی شتوتگارت ـی ئەڵمانی بەفەرمی گرێبەستی نوح دەروێش یاریزانی 18 ساڵانی بارسێلۆنای بۆ ماوەی چوار ساڵ تاوەکو هاوینی 2029 راگەیاند، ئەو ناوەڕاستکارە عێراقییە لەدایکبووی ئەڵمانیایە و هەر لە ئەکادیمیای فرێیبۆرگ دەستی بە یاریی کردووە.

دایکی نوح ئەڵمانییە و باوکیشی خەڵکی عێراقە، باوکی عێراقی جێهێشتووە و لە ئەڵمانیا هاوسەرگیری کردووە، نوح لە 25ـی سێپتێمبەری 2006 لە فرایبورگ لەدایکبووە.

ناوەڕاستکارە 18 ساڵانییەکە لە ئەکادیمیای فرایبورگ پێگەیشتووە، لە هاوینی 2023 بەبڕی 2.50 ملیۆن یۆرۆ لە فرایبورگەوە پەیوەندی بە یانە کاتالوونیەکە کردووە، وەرزی رابردوو بەدرێسی تیپی لاوان بەشداریی 25 یاریی کردووە و دوو گۆڵی دروستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button