ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ فێرمین لۆپێز لەبارەی بەجێهێشتنی بارسێلۆنا بڕیاری خۆی دا

ئاتلێتیکۆ مەدرید و لیڤەرپوول و بایرن میونشن چاویان لەسەریەتی

Yariga App

یاریگا –

فێرمین لۆپێز بڕیاریداوە هەر لە بارسێلۆنا بمێنێتەوە و گوێ بە هیچ ئۆفەرێک نادات.

رۆژنامەی سپۆرت ـی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، فێرمین لۆپێز یاریزانی لاوی بارسێلۆنا بڕیاریداوە لە بارسێلۆنا بمێنێتەوە و بیر لە بەجێهێشتنی یانە کەتەلۆنییەکە نەکاتەوە، کە هانزی فلیک راهێنەری بارسا رۆڵێکی کاریگەری لە بڕیارەکەی لۆپێز هەبووە، بۆ ئەوەی لە بارسا بمێنێتەوە.

رۆژنامە کەتەلۆنییەکە رایگەیاندووە، گەرچی یانەکانی لیڤەرپوول و بایرن میونشن و ئاتلێتیکۆ مەدرید و یانەکانی سعوودیە چاویان لەسەر فێرمین لۆپێزە و دەیانەوێت ئەو ناوەڕاستکارە 22 ساڵانە بگوازنەوە ریزەکانیان کە لە بۆرسەی یاریزانان بەهایەکەی 50 ملیۆن یۆرۆیە، بەڵام ئەو یاریزانە لاوە بڕیاری خۆی داوە و دەیەوێت وەرزی داهاتوو لە کامپ نوو یاریی بکات و خەونەکەی بهێنێتە دی.

فێرمین لۆپێز لە ئەکادیمیای لاماسیا پێگەیشتووە و سەرەتای ساڵی 2023 بۆ تیپی یەکەم سەرخرا و تاوەکو هاوینی 2029 گرێبەستی لەگەڵ بارسا هەیە، کە وەرزی رابردوو لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بە درێسی بارسێلۆنا لە 46 یاری 8 گۆڵ و 10 ئەسیستی کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button