مانچێستەر یونایتد شوێنگرەوەی هۆیلوند دەستنیشاندەکات
گفتوگۆی سەرەتایی کراوە...

یاریگا –
مانچێستەر یونایتد بەدوای سەرەڕمێکی گۆڵکار بۆ وەرزی نوێ دەگەڕێت و چەند ئامانجێکی دەستنیشانکردووە.
تۆڕی ئاتلێتیک بڵاویکردووەتەوە، مانچێستەر یونایتد تەواوی سەرنجی خۆی لەسەر ئۆلی واتکینس، هێرشبەری ئاستۆن ڤیلا داناوە.
بەنزیکبوونەوەی چوونە دەرەوەی راسموس هۆیلوند و گەڕانەوەی بۆ یانەیەکی سێریا ئەی، مان یونایتد زیاتر ناچار بە گواستنەوەی سەرەڕمێک دەکات.
تۆڕە ئەمریکییەکە بڵاویکردووەتەوە، مانچێستەر یونایتد لەڕێگەی بەرپرسانی باڵاوە و بە هاوکاری نێوەندگیران، گفتوگۆی سەرەتاییان لەگەڵ ئاستۆن ڤیلا دەستپێکردووە.
مان یونایتد دەیەوێت بە باشترین شێوە سوود لە مارکوس راشفۆرد لە کەیسی گواستنەوەی واتکینس بکات. ئاستۆن ڤیلا دەتوانێت بەبڕی 40 ملیۆن پاوەند راشفۆرد بکاتە یاریزانی خۆی، بەڵام بەهۆی حەزی راشفۆرد بە یاریکردن بۆ بارسێلۆنا، هاوکێشەکەی بەتەواوی گۆڕیوە.
سەرنجی ئێستای مان یونایتد لەسەر تەواوکردنی پڕۆسەی گواستنەوەی بڕاین ئێمبوێمۆ، ئەستێرەی برێنتفۆردە، دواتر کەیسی هێرشبەری ژمارە 9 یەکلاییدەکەنەوە.
ئاستۆن ڤیلا ئامادەیە بە پێشکەشکردنی ئۆفەرێکی گونجاو، رێگە بە چوونە دەرەوەی واتکینس و ئێمیلیانۆ مارتینێز، گۆڵپارێزی یانەکە بدات.
واتکینس 184 یاریی بۆ ڤیلانز کردووە و خاوەنی 75 گۆڵە. یەکێکە لە دیارترین هێرشبەرانی پرێمەرلیگ و چاوی یانە گەورەکانی لەسەرە.
لە وەرزی رابردوودا، واتکینس 24 گۆڵ و ئەسیستی لە پرێمەرلیگ کرد، تەنیا محەمەد سەڵاح، ئێرلینگ هالاند و ئالێکساندەر ئیزاک لە پێشەوەی بوون.
تاوەکو ئێستا مانچێستەر یونایتد تەنیا گواستنەوەی ماتیوس کونیای لە وۆڵڤزەوە تەواوکردووە،.