ئیسپانیاگرنگترین

کارڤاخال بۆ یەکەمجار باسی چارەنووسی خۆی لە ریال مەدرید دەکات

دوای گواستنەوەی ئارنۆڵد هەموو هاوکێشەکان گۆڕاون

Yariga App

یاریگا –

دانی کارڤاخال، بەرگریکاری باڵی راستی ریال مەدرید ئامادەیە لە هەموو شوێنێکی یاریگا یاریی بۆ یانەکەی بکات.

دوای گواستنەوەی ترێنت ئالێکساندەر ئارنۆڵد، ئێستا گومانی زۆر لەسەر رێژەی بەشداریکردنی کارڤاخال دروستبووە و بە گوێرەی ئاماژەکان، کارڤاخال دەبێتە یەدەکی ئارنۆڵد.

یاریزانە ئیسپانییەکە لە ئۆکتۆبەر/تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوو، بەهۆی پێکان لە تەواوی وەرزەکە دابڕا، بەڵام بەمدواییە مەشقەکانی لەگەڵ یانەکەی دەستپێکردووە و ئامادەیە بۆ یارییکردن.

ریال مەدرید تاوەکو ئێستا لەگەڵ چابی ئاڵۆنسۆ لە مۆندیالی یانەکان نەدۆڕاوە و گەیشتووەتە قۆناخی 16ی پاڵەوانیەتییەکە. کارڤاخال هەرچەندە هێشتا یاریی لەژێر سەرپەرشتی راهێنەرەکە نەکردووە، بەڵام ستایشێکی زۆری دەکات.

ئاڵۆنسۆ فرەیی لەگەڵ خۆی هێناوەتە یانەکە، بە تایبەت لە شوێنی یارییکردنی (ئۆرێلیەن) چوامینی. راهێنەر لە هەر شوێنێک داوام لێبکات، یاریی دەکەم، تەنانەت ئەگەر بمکاتە گۆڵپارێزیش، هەر ئامادەم یاریی بکەم.

پێشتر وەکو دڵی بەرگریکار و باڵەکانیش یاریم کردووە، بەردەوام ئامادەم بە گوێرەی داواکارییەکانی راهێنەر یاری بکەم. ئەوەی لە توانامدابێت پێشکەشی دەکەم.

ئەمشەو کاتژمێر 22:00 بە کاتی هەولێر و لە قۆناخی 16ی مۆندیالی یانەکان، ریال مەدرید لە یاریگای هارد رۆک لە مەیامی رووبەڕووی یوڤێنتوس دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button