ئیتاڵیاگرنگترینمۆندیالی یانەکان

لاوتارۆ تووڕەیە؛ ئەوەی نایەوێت لە پێناو ئینتەر بجەنگێت با ئێستا بڕوات

کاپیتانۆ زۆر تووڕەیە و ئاماژە بۆ بیانووی یاریزانێک دەکات

Yariga App

یاریگا –

لاوتارۆ مارتینێز، کاپتنی ئینتەر میلان کاردانەوەیەکی توندی لە دوای دۆڕانی تیمەکەی بەرامبەر فلومینێزی بەڕازیلی و دەرکردیان لە مۆندیالی یانەکان پیشاندا.

فلومینێزی لە قۆناخی 16ی پاڵەوانیەتییەکەدا 2-0 لە ئینتەری بردەوە و یانە ئیتاڵییەکەی بێبەشکرد لە 13.7 ملیۆن دۆلاری قازانج.

هێرشبەرە ئەرجەنتینییەکە 53مین یاریی لەم وەرزەدا بۆ ئینتەر کرد، بەڵام نەیتوانی رێگری لە دۆڕانی نیرازۆری بگرێت.

بەر لە دەستپێکردنی مۆندیالی یانەکان، سیمۆنی ئینزاگی پۆستی راهێنەرایەتی یانەکەی جێهێشت و بووە راهێنەری هیلالی سعوودی، هەروەها هاکان چاڵهانئۆغڵو، بە بیانووی پێکان بەشداری پاڵەوانیەتییەکەی نەکرد، هەرچەندە میدیاکان باس لە نزیکبوونەوەی هاکان لە گاڵاتەسەڕای دەکەن.

مارتینێز، کاپتنی ئینتەر میلان لەدوای دۆڕانی یارییەکەی شەوی رابردوو روونیکردەوە؛

هەموو شتێکم لە گۆڕەپانی یارییەکە پێشکەشکرد و زۆر داوای لێبوردن دەکەم، چونکە نامەوێت بدۆڕێم و هەست بە نیگەرانییەکی زۆر بۆ تیمەکەم دەکەم.

بەڵام دەمەوێت یەک شت بڵێم، دەبێ حەز بە مانەوە بکەیت ئینجا لە ئینتەر بمێنیتەوە، ئێمە لەپێناو ئامانجی گەورە دەجەنگین، ئەوەی بیەوێت لێرە بمێنێتەوە، دەبێ پیشانی بدات.

ئەوەی حەز بە مانەوە ناکات، دەبێ واز بهێنێت و یانەکە جێبهێڵێت. ئێمە لێرەین تاوەکو هەموو شتێک بۆ بردنەوەی ئینتەر بکەین، وەکو کاپتنی یانەکە، زۆر شت دەبینم و پێی نیگەرانم.

دەمەوێت لە پێناو ئامانجەکان بجەنگم، چونکە ئێمە بەشێکین لە یانەیەکی شکۆدار و دەمەوێت بەردەوام رکابەری لە مانەوە لە لووتکەدا بکەین.

بابەتی زیاتر

Back to top button