ئاسیائینگلتەراسعوودیەگرنگترینمۆندیالی یانەکان

هیلال درزنێک ژمارەی پێوانەیی بەرامبەر مانچێستەر سیتی دەشکێنێت

'زەعیم'ەکەی سعوودیە هەموو جیهان شۆک دەکات

Yariga App

یاریگا –

هیلالی سعوودی مێژووی بە پیتی زێڕین نووسییەوە، دوای گەیشتنی بە قۆناخی چارەکی کۆتایی مۆندیالی یانەکان.

‘زەعیم’ی سعوودیە لە یارییەکی دراماتیکدا، 4-3 لە مانچێستەر سیتی بردەوە و هەموو جیهانی بە بردنەوەکە شۆک کرد. هەرچەندە مان سیتی گێمی یەکەمی لە بەرژەوەندی خۆی بە گۆڵێکی بێوەڵام تەواوکرد، بەڵام هیلال لە گێمی دووەمدا دوو گۆڵی یەک لە دوای یەکی کرد، بەڵام دووبارە مان سیتی یارییەکەی یەکسانکردەوە و پەنایان بۆ گێمی زیادکراو برد.

لە گێمی زیادکراودا، یارییەکە گەیشتە دۆخێکی هەستیار و لە کۆی گشتی ئەنجامەکە، هیلال 4-3 لە کەتیبەکەی پێپ گواردیۆلای بردەوە.

هیلال لەو یارییەدا چەندین ژمارەی پێوانەیی نەمری بۆ خۆی تۆمارکرد. هیلال بووە یەکەم یانەی عەرەبی و ئاسایی لە قۆناخی یەکلاییکەرەوەی مۆندیالی یانەکان سەربکەوێت.

زلهێزەکەی سعوودیە بووە یەکەم یانەی عەرەبی و ئاسیایی بگاتە قۆناخی چارەکی کۆتایی، هەروەها بووە یەکەم یانەی ئاسیایی لە یانەیەکی ئەوروپی لە مێژووی پاڵەوانیەتییەکەدا بباتەوە.

هیلال بووە یەکەم یانە بەرامبەر دوو پاڵەوانی پێشووی چامپیۆنزلیگ یاریی بکات، سەرەتا 1-1 لەگەڵ ریال مەدرید یەکسانبوو و لە قۆناخی 16ەش لە مانچێستەر سیتی بردەوە.

مانچێستەر سیتی یەکەمجارە لە مێژووی خۆیدا لە مۆندیالی یانەکان شکستبهێنێت، هەرچەندە تەنیا ئەمە دووەمین بەشدارییەتی لە پاڵەوانیەتییەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button