دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ مانچێستەر یونایتد هەوڵەكانی بۆ گواستنەوەی هێرشبەرێک دەستپێكردووە و ریچارلیسن یانەكەی جێدەهێڵێت

دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

Yariga App

یاریگا –

بایرن میونشن یاریزانێكی لیڤەرپوولی دەوێت، ئارسیناڵ بە جدی بیر لە گواستنەوەی ئەستێرەیەكی كریستاڵ پاڵاس دەكاتەوە و وێستهام نرخی ناوەڕاستكارێكی دیاریكرد.

ئەگەر راسمۆس هۆیلوند لە گواستنەوەكانی هاوینەدا مانچێستەر یونایتد جێبهێڵێت ئەوا یانەكە هەوڵی گواستنەوەی ئۆلی واتكینس ئەستێرەی ئینگلیزی یانەی ئاستۆن ڤیلا دەدات – ئاتلێتیک.

بایرن میونشن ناوی لویس دیازی لە لیستی ئەو یاریزانانە زیادكرد كە هەوڵی گواستنەوەی دەدات – سكای ئەڵمانیا.

ئارسیناڵ گفتوگۆی لەگەڵ كریستاڵ پاڵاس بۆ گواستنەوەی ئێبێرێچی ئیزێ دەستپێكردووە كە بڕی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی 67.5 ملیۆن پاوەندە – گاردیان.

فولهام دەیەوێت تۆلو ئارۆكدارێ هێرشبەری نایجێری یانەی خینكی بەلجیكی بگوازێتەوە ریزەكانی یانەكەی كە ئەیسی میلان و مانچێستەر یۆنایتدیش هەوڵی گواستنەوەی دەدەن – سەن.

تۆتنهام هەوڵەكانی بۆ گواستنەوەی محەمەد كودوس یاریزانی یانەی ویستهامی ئینگلیزی دەستپێكردووە و دڵنیایە دەتوانێت بە كەمتر لە بڕی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی كە 85 ملیۆن پاوەندە بیگوازێتەوە – تێلیگراف.

وێستهام ئامادەیە بە 60 ملیۆن پاوەند دەستبەرداری محەمەد كودوس ببێت و هەریەک لە یانەكانی چێڵسی، نیوكاسڵ، تۆتنهام و مانچێستەر یونایتد هەوڵی گواستنەوەی دەدەن – گاردیان.

ریچارلیسن ئامادەیە ریزەكانی تۆتنهام جێبهێڵێت و پێشبینیدەكرێت بەرەو توركیا بڕوات – سەن.

چێڵسی هیوادارە لە فرۆشتنی كریستۆفەر ئێنكونكو بڕی 35 ملیۆن پاوەندی دەستبكەوێت – میترۆ.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button