
یاریگا –
داتایەک دەریدەخات زۆرترین پارەی چێڵسی لە گواستنەوەی یاریزاندا خەرجی کردووە بۆ کام یانە رۆشتووە.
ماوەی سێ ساڵەم بەتایبەت لەوەتەی هاتنی تۆد بۆیڵی لە هاوینی 2022 وەک خاوەنی یەکەمی چێڵسی کە سەرمایەدارە ئەمریکیەکە بە بەهای 2.5 ملیار پاوەند یانەکەی کڕیەوە لە رۆمان ئەبرامۆڤیچی رووسی دوای هەڵگیرسانی شەڕی رووسیا و ئۆکراینا نزیک بە زستانی ساڵێک پێش ئەوە، بلووز پارەیەکی ئێجگار زۆری بۆ گرێبەستی زۆر و گران هەڵڕشتووە.
ماڵپەڕی ترانسفێرمارکتی بەناوبانگ لە مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوو واتا نزیک لە تەنها 9 مانگ پێش ئێستا زانیاریی و داتای سەرنجڕاکێشی لەبارەی دەستبڵاویی بلووز خستەڕوو کە تا ئەوکات یانە لەندەنییەکە بڕی 1.4 ملیار پاوەند (یەک ملیار و چوارسەد ملیۆن پاوەند)ی لە کڕینی یاریزانی نوێدا خەرجکردبوو لەوەتەی هاتنی بۆیڵی. ئەوەش واتا ئەوەی تا ئەو بەروارە لە گواستنەوەی یاریزاندا خەرجی کردبوو، زیاتربوو لە نیوەی ئەو بڕە پارەیەی یانەکەی پێ کڕیبووەوە. سەرجەم یاریزانەکان تەنها تا ئەو رێککەوتە گەشتبووە 40 یاریزان. کە دەکاتە نزیکەی 4 پێکهاتەی تەواوەتی.
چێڵسی ئەم هاوینەش دەستەوەستان نەبووە، تا ئێستا یاریزانی گواستووەتەوە. مامادۆ ساری بەرگریکار لە ستراسبێرگ، داریۆ ئیسوگۆی ناوەراستکاری بەرگریی لە سپۆرتنگ لیسبۆن، لیام دێلاپی هێرشبەر لە ئێپسویچ تاون و دوایین گرێبەستیش کە تەنها راگەیاندنی فەرمیی ماوە جواو پێدرۆی هێرشبەری بڕایتنە کە ئەمەیان گرانبەهاترین گرێبەستی ئەم هاوینەی دەبێت و نرخەکەی خۆی دەدات لە 50 ملیۆن پاوەند. بە هێنانی پێدرۆ، چێڵسی زۆرترینی ئەو پارانەی خەرخی کردووە بۆ یانەی بڕایتن چووە.
بەگوێرەی داتایەکی سکای سپۆرتس، لەماوەی تەنها سێ ساڵی رابردوودا بڕی 263 ملیۆن پاوەندی لە کڕینی یاریزانی تەنها 4 یاریزانی بڕایتندا خەرج کردووە. بەم شێوەیە:
- هاوینی 2023 مۆیسێس کایسێدۆ 115 ملیۆن پاوەند
- هاوینی 2022 مارک کوکورێیا 63 ملیۆن پاوەند
- جواو پێدرۆ (نزیکە لە راگەیاندنی فەرمی) 60 ملیۆن پاوەند.
- رۆبێرت سانچێزی گۆڵپارێز لە هاوینی 2022 بە بڕی 25 ملیۆن پاوەند.
سکای نووسیوشیەتی کە هەر لە سێپتەمبەری ساڵی 2022 بوو گراهام پۆتەری راهێنەری بڕایتنیان گواستەوە بۆ ستامفۆردبریج.
With Chelsea agreeing a deal for Joao Pedro, the Blues are now set to have spent £263 million on Brighton players in the last three years. 🤯
They also brought in then-Seagulls manager Graham Potter in 2022… pic.twitter.com/WShuHWHEql
— Sky Sports Premier League (@SkySportsPL) June 30, 2025