بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

دوو ئەستێرەی ناوەڕاستی پرێمەرلیگ لەلایەن یانەیەکی دەرەوەی خولەکەوە گفتوگۆیان لەگەڵ کراوە

Yariga App

یاریگا –

هەردوو یاریزانی دیاری هێڵی ناوەڕاستی یانەکانی مانچێستەر سیتی و ئارسیناڵ، ئێلکای گوندۆگان و تۆماس پارتی بووەنەتە ئامانجی یانەیەکی دەرەوەی خولی ئینگلیزی.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەنووسی ناسراوی ئینگلیزی گرایم بایلی، یانەی گالاتاسەڕای تورکی گفتوگۆی لەگەڵ گوندۆگان و پارتی کردووە بۆ رازیکردنیان بە پەیوەندیکردن بەو یانەیەوە.

رۆژنامەنووسەکە زانیویەتی کە گالاتاسەڕای دەیەوێ هەرچۆنێک بووە هەر لەم هاوینەدا ناوەڕاستێکی ئاستبەرز بگوازێتەوە.

ئەو یانەیە وەرزی رابردوو توانی باڵادەستی خۆی بەسەر خولی تورکیدا بسەلمێنێتەوە و بوونەوە بە پاڵەوان. بۆ ئەو مەبەستەش دەیانەوێ بۆ چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو ریزەکانی بە هێنانی یاریزانی بەئەزموون پڕچەکتر بکەن.

هێشتا وەڵامی یەکلاییکەرەوە لەو دوو ئەستێرە ئەڵمانیی و غانییەوە نەدراوە بە پاڵەوانەکەی خولی تورکیا، بەڵام بەوپێیەی چیدیکە شوێنیان سەرەکیی نابێت لە پلانی راهێنەرەکانیاندا، رەنگە گالاتاسەرای و یاریکردن لە چامپیۆنزلیگ پاڵنەرێکی بەهێزبێت کە ئۆفەرەکە رەتنەکەنەوە.

چ سیتی یاخود ئارسیناڵ شوێنگرەوەی ئەو دوو یاریزانەیان دۆزیوەتەوە. تیمەکەی پێپ گواردیۆلا ئێستا بە رەگەزی نوێ تەنراوە لە هێڵی ناوەند. ئەوەش دوای گواستنەوەی تیجانی رێندێرس و گەڕانەوەی رۆدری. هەرچی میکێل ئارتێتایە، چاوی لە تواناکانی کریستیان نۆرگرادی دانیمارکیە لە یانەی برێنتفۆرد.

تەواو؛ ئەستێرەیەکی دیاری ئارسیناڵ یانەکە جێدەهێڵێ

لە درێژەی زانیارییەکانی گرایم بایلیدا ئەوەش هاتووە کە گالاتاسەڕای جگە لە ئێلکای و تۆماس، هاوکات هەمان نیازیشی بۆ گواستنەوەی هاکان چاڵهانوگڵۆی یاریزانی ئینتەر میلان پیشانداوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button