ئه‌مریکاگرنگترین

لێدوانی فەرمی ئینتەر مەیامی دەربارەی داهاتووی لیۆنێل مێسی

Yariga App

یاریگا –

یانەی ئینتەر مەیامی لێدوانی فەرمی دەربارەی داهاتووی لیۆنێل مێسی ئەفسانەی ئەرجەنتینی یانەكەی بڵاوكردەوە.

مێسی لە هاوینی 2023 پەیوەندی بە ئینتەر مەیامی کرد، لە دێسێمبەری ئەمساڵ گرێبەستەکەی بەسەردەچێت.

لە چەند رۆژی رابردوودا دەنگۆی پەیوەندیكردنی لیۆنێل مێسی بە خولی رۆشنی سعوودیەوە بڵاوبوویەوە.


سەرچاوەیەكی فەرمی ئینتەر مەیامی لە لێدوانێكیدا بۆ فابریزیۆ رۆمانۆ، لیۆنێل مێسی تاوەكو كۆتایی 2025 گرێبەستی لەگەڵ ئینتەر مەیامی هەیە، راستییەكە ئەوەیە هەردوولا ئارەزووی بەردەوامبوونیان هەیە و هەنگاوی پێوویست دەگیریتە بەر.

لیۆنێل مێسی سەركردایەتی ئینتەر مەیامی كرد و توانی یانەكەی بگەیەنێتە قۆناخی شازدەی جامی جیهانی یانەكان و لەو قۆناخەشدا بەرامبەر پاریس سانجێرمان تووشی شكست بوون.

مێسی لەگەڵ مەیامی بەشداری 63 یارییكردووە و توانیویەتی 50 گۆڵ بكات و 24 گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button