بازاڕی گواستنه‌وه‌تورکیاگرنگترین

تەواو؛ جۆن دوران لەگەڵ یانەی داهاتووی گەیشتە رێككەوتنی كۆتایی

Yariga App

یاریگا –

جۆن دوران، ئەستێرەی كۆڵۆمبی یانەی نەسڕی سعوودی لەگەڵ فەنارباچێی توركی گەیشتە رێككەوتن.

دوران لە گواستنەوەكانی زستانەی 2025 لە ریزەكانی ئاستۆن ڤیلاوە بە بەهای 77 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە نەسڕی سعوودیەوە كرد و گرێبەستەكەی لەگەڵ ئەو یانەیە لە 2030 بەسەردەچێت.


بە گوێرەی زانیارییەكانی سانتی ئاونا، رێككەوتنی تەواو لە نێوان جۆن دوران و فەنارباچێ كراوە.

دوران لە چەند كاتژمێری داهاتوودا دەگاتە ئیستانبوڵ و موچەی یاریزانەكە 10 ملیۆن یۆرۆ دەبێت.

دوران لەگەڵ نەسر بەشداری 18 یارییكردووە و توانیویەتی 12 گۆڵ بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button