ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

دوایین پەرەسەندن؛ بایرن میونشن ناوێكی نوێی بۆ لیستی داواكارییەكانی زیادكرد

Yariga App

یاریگا –

یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی لە هەوڵەكانی بۆ پتەوكردنی ریزەكانی یانەكەی بەردەوامە و ناوی لویس دیازی كۆڵۆمبی و هێرشبەری یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی بۆ نێو لیستی داواكارییەكانی زیادكرد.

لویس دیاز لە گواستنەوەكانی زستانەی 2022 لە ریزەكانی پۆرتۆوە بە بەهای 54 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە لیڤەرپوولەوە كرد و گرێبەستەكەی لەگەڵ ئەو یانەیە لە 2027 بەسەردەچێت.


بە گوێرەی زانیارییەكانی فلۆریان پلێتنبێرگ، یانەی بایرن میونشن ناوی لویس دیازی خستە نێو لیستی ئەو یاریزانانەی هەوڵی گواستنەوەیان دەدات.

بایرن هێشتا بەدوای هێرشبەرێكی باڵی چەپدا دەگەڕێت و هەموو زانیاریەكیان لەسەر لویس دیاز كۆكردووەتەوە بەڵام تاوەكو ئێستا گفتوگۆكانیان لەگەڵ لیڤەرپوول دەستپێنەكردووە.

لیڤەرپوول ئەگەر ئۆفەرێكی گونجاوی بەدەستبگات ئامادەیە دەستبەرداری دیاز ببێت، بایرن لە هەڵسەنگاندنەكانی بەردەوامە و ئێستا چەند یاریزانێک لە لیستەكەیدایە.

دیاز لە وەرزی رابردوو لەگەڵ لیڤەرپوول بەشداری 50 یارییكرد و توانی 17 گۆڵ بكات و 8 گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button