ئه‌مریکابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

دوایین پەرەسەندن؛ مێسی لە ئینتەر مەیامی دەمێنێتەوە؟

Yariga App

یاریگا –

لیۆنێل مێسی، ئەفسانەی تۆپی پێی ئەرجەنتینی و یانەی ئینتەر مەیامی بیر لە رۆیشتن لە یانەكەی دەكاتەوە.

مێسی لە هاوینی 2023 پەیوەندی بە ئینتەر مەیامی کرد، لە دێسێمبەری ئەمساڵ گرێبەستەکەی بەسەردەچێت.

لە چەند رۆژی رابردوودا دەنگۆی پەیوەندیكردنی لیۆنێل مێسی بە خولی رۆشنی سعوودیەوە بڵاوبوویەوە.


بە گوێرەی زانیارییەكانی ئیستیبان ئیدۆل، مێسی پێی گوتم كە شەش مانگ پێش دەستپێكردنی یارییەكانی مۆندیالی 2026 بیر لە پەیوەندیكردن بە یانەیەكی دیكەی خولێكی جیاواز دەكاتەوە كە ركابەریكردن تێیدا زیاتر بێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، گفتوكۆكانی نێوان مێسی و ئینتەر مەیامی دەربارەی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی وەستاوە.

كەمتر لە ساڵێک بۆ یارییەكانی مۆندیالی 2026 ماوە و یاریزانەكان دەیانەوێت بە تەواوی بۆ پاڵەوانیەتییە گەورەكە ئامادەبن.

لیۆنێل مێسی سەركردایەتی ئینتەر مەیامی كرد و توانی یانەكەی بگەیەنێتە قۆناخی شازدەی جامی جیهانی یانەكان و لەو قۆناخەشدا بەرامبەر پاریس سانجێرمان تووشی شكست بوون.

بابەتی زیاتر

Back to top button