
یاریگا –
دانی كارڤاخال كاپتن و ئەستێرەی ریال مەدرید دەگەڕێتەوە و ئامادەیە بۆ یاریكردن.
كارڤاخال لە سەرەتای مانگی 10 بەهۆی پچڕانی بەستەری ئەژنۆیەوە لە یاریگاكان دووركەوتەوە و تاوەكو ئێستا نەگەڕاوەتەوە یاریگاكان.
چاوەڕوان دەكرێت سبەی سێشەممە ریال مەدرید لە قۆناخی شازدەی جامی جیهانی یانەكان رووبەڕووی یوڤێنتوس ببێتەوە.
🗣️ Dani Carvajal: ¿Miedo por la vuelta? “Yo me conozco y si me sueltan en el campo, yo voy a ir al 100% y ningún miedo a meter la pierna.”
EL CAPITÁN ESTÁ DE VUELTA 😍😍👏🏻pic.twitter.com/WTsY0RQro3
— REAL MADRID FANS 🤍 (@AdriRM33) June 30, 2025
دانی كارڤاخال لە لێدوانیدا پێش یارییەكەی سبەی گوتی:
لە دوای پێكانە قورسەكەم هەرگیز لە گەڕانەوە ناترسم، ئەگەر چابی ئاڵۆنسۆ رێگەم بدات ئەوا باشترینی خۆم پێشكەش دەكەم، هەرگیز لە گەڕانەوە بۆ لاكێشەی سەوز ناترسم.
چابی ئاڵۆنسۆ لە هەر شوێنێكی یاریگا داوا بكات دەتوانم یاریی بكەم تەنانەت ئەگەر وەک گۆڵپارێزیش بێت.
بە رێژەی %100 ئامادەم بگەڕێمەوە نێو یاریگاكان.
چاوەڕوان دەكرێت لە قۆناخی چارەكی كۆتایی جامی جیهانی یانەكاندا براوەی ریال مەدرید و یوڤێنتوس رووبەرووی براوەی بۆڕووسیا دۆرتموند و مۆنتێری ببێتەوە.