فەرمی؛ ئاستۆن ڤیلا ماڵئاوایی لە پێنج یاریزانی دەكات

یاریگا –
یانەی ئاستۆن ڤیلای ئینگلیزی ماڵئاوایی لە بەشێک لە یاریزانەكانی یانەكەی كرد.
هەژماری فەرمی ئاستۆن ڤیلا لە پلاتفۆرمی ئێكس ماڵئاوایی لە هەریەک لە یاریزانان ماركوس راشفۆرد، ماركۆ ئاسێنسیۆ، رۆبن ئۆڵسن، كۆرتنی هاوس و ئاكسێل دیساسی كرد.
Aston Villa would like to thank Robin Olsen and Kortney Hause following the expiration of their contracts, as well as our loan players as they return to their respective parent clubs.
— Aston Villa (@AVFCOfficial) June 30, 2025
ماركوس راشفۆرد لە گواستنەوەكانی زستانەدا بە خواستن لە مانچێستەر یونایتدەوە پەیوەندی بە ئاستۆن ڤیلاوە كرد و لە دوای كۆتاییهاتنی ماوەی خواستنەكەی دەگەڕێتەوە ریزەكانی شەیتانە سوورەكان. لەگەڵ ئەو یانەیە بەشداری 17 یاریی كرد و توانی چوار گۆڵ بكات و شەش گۆڵیش درووست بكات.
ماركۆ ئاسێنسیۆ لە گواستنەوەكانی زستانەدا لە ریزەكانی پاریس سانجێرمانەوە پەیوەندی بە ئاستۆن ڤیلاوە كرد و لە دوای كۆتاییهاتنی ماوەی خواستنەكەی دەگەڕێتەوە ریزەكانی پاڵەوانی ئەوروپا. لەگەڵ ڤیلا 21 یارییكرد و توانی هەشت گۆڵ بكات و گۆڵێكیش درووست بكات.
ئاكسێل دیساسی لە گواستنەوەكانی زستانەدا لە ریزەكانی چێڵسیەوە بە خواستن پەیوەندی بە ئاستۆن ڤیلاوە كرد و دوای كۆتاییهاتنی ماوەی خواستنەكەی دەگەڕێتەوە ریزەكانی بلووز. لەگەڵ ڤیلا بەشداری 10یارییكرد.
رۆبن ئۆڵسن گۆڵپارێز لە هاوینی 2022 لە رۆماوە بە بەهای 3.5 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ئاستۆن ڤیلاوە كرد و لەگەڵ ئەو یانەیە بەشداری لە 22 یارییكرد و بەفەرمی پەیوەندی بە ریزەكانی ماڵمۆی سویدیەوە كرد.
كۆرتنی هاوس لە هاوینی 2019 لە وۆڵڤزەوە بە بەهای 3.4 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ئاستۆن ڤیلاوە كرد و لەگەڵ ئەو یانەیە بەشداری لە 55 یاریدا كرد و توانی چوار گۆڵ بكات.