ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

قسەی یەکلایی کەرەوە؛ نیکۆ ویڵیامس دەچێتە بارسێلۆنا؟

Yariga App

یاریگا –

سەرەڕای ئەو دەنگۆیانەی لەبارەی ئەگەری شکستهێنانی گرێبەستی نیکۆ ویڵیامس و بارسێلۆنا بڵاوبوونەوە، یانە کەتەلۆنییەکە هەنگاوێکی دیکە لە گواستنەوەی یاریزانەکەی ئاتلێتیک بیلباو نزیکبووەتەوە.

رۆژنامەی سپۆرت ـی ئیسپانی نوێترین زانیارییەکانی لەبارەی دانوستاندنەکانی نێوان نیکۆ ویڵیامس و بارسێلۆنا ئاشکراکردووە، وردەکاریی ناکۆکییەکانی نێوان هەردوولای بڵاوکردووەتەوە کە لە کاتژمێرەکانی ئەمدواییانە دەنگۆی شکستهێنانی دانوستاندنەکانی نێوان نیکۆ ویڵیامس و بارسێلۆنا بڵاوبووەوە.

رۆژنامە کەتەلۆنییەکە رایگەیاندووە، بەرپرسانی بارسێلۆنا و بەڕێوەبەری کارەکانی نیکۆ ویڵیامس لەم چەند رۆژەی دواییدا ناکۆکی لە نێوانیان دروستبوو، هەردوولا لەپێناوی پاراستنی بەرژەوەندییەکانیان پێداگیریان دەکرد، فیلێکس تاینتا بەڕێوەبەری کارەکانی نیکۆ مەرجێکی هەبوو، بەڵام بلاوگرانا بەو مەرجە رازی نییە.

بارسێلۆنا دەیەوێت پێش رۆژی 9ـی یۆلیۆ/تەممووز نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی ویڵیامس بە ئاتلێتیک بیلباو بدات کە 58 ملیۆن یۆرۆیە و بەهۆی باج و رسوماتەوە بڕەکە دەگاتە 62 ملیۆن یۆرۆ، بارسا دەیەوێت پێش ئەوەی بیلباو دەست بە راهێنانەکانی بکاتەوە ئەو یاریزانە 22 ساڵانە لەو یانەیە پلەکێش بکات.

سپۆرت ئاشکرایکردووە، بەڕێوەبەری کارەکانی ویڵیامس داوای کردووە، بەندێک لە گرێبەستەکەی ویڵیامس جێگیر بکرێت، ئەگەر بارسێلۆنا نەیتوانی بەهۆی یاسای دارایی خاوێنەوە ناوی ویڵیامس لە لیستی یاریزانانی یانەکەی تۆمار بکات، ئەوا ئەو یاریزانە مافی هەڵوەشاندنەوەی تاکلایانەی گرێبەستەکەی هەبێت، بەڵام یانە کەتەلۆنییەکە ئەم مەرجەی رەتکردووەتەوە.

بارسێلۆنا ئێستا دەیەوێت بەڕێوەبەری کارەکانی ویڵیامس ئامادە بێت بۆ ئەوەی نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی نیکۆ بە کۆمەڵەی لالیگا بدات، چونکە بارسا دەیەوێت ئەم هەفتەیە گرێبەستی ویڵیامس تەواو بکات.

پێشتر بارسا لەگەڵ ویڵیامس لەبارەی بەندە کەسییەکان رێککەوتووە و هێرشبەرە لاوە ئیسپانییەکە تاوەکو هاوینی 2031 گرێبەستی لەگەڵ بارسا واژۆ کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button