ئیسپانیاگرنگترین

وەرزی داهاتوو گۆڕانکاری گەورە لە جامی شای ئیسپانیادا دەکرێت

بە بێ کلاسیکۆ و دێربی مەدرید...

Yariga App

یاریگا –

بە بڕیاری یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا گۆڕانکاری زۆر لە بەڕێوەچوونی یارییەکانی جامی شای ئیسپانیا دەکرێت.

یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا گۆڕانکاری گرنگ لە یارییەکانی جامی شا بۆ وەرزی 2025-2026 راگەیاند. چوار یانە بەهێزەکەی جامی سوپەری ئیسپانیا، بارسێلۆنا، ریال مەدرید، ئاتلێتیکۆ مەدرید و ئاتلیتیک بلباو، نەک تەنیا لە قۆنخی 16 بەڵکو لە قۆناخی چارەکی کۆتاییش بەرامبەر یەک یاریی ناکەن.

ئەمەش بەو مانایەیە کە یانەکانی پلەی خوارەەوە کە ماونەتەوە چانسی ئەوەیان دەبێت بۆ میوانداریکردنی یەکێک لەم چوار تیپە لە یاریگای خۆیان. هەروەها دوو قۆناخی یەکەمی پێشبڕکێکە بە پشتبەستن بە نزیکیی جوگرافی شارەکان دەکرێت. لە قۆناخی یەکەمدا ئیسپانیا بەسەر چوار هەرێمدا دابەشدەکرێت، لە قۆناخی دووەمیشدا بەسەر دوو هەرێمدا دابەشدەکرێت.

ئەم بڕیارە بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە رێگری دەکات لە یاری بارسا و بیلباو (کە بەهۆی دۆسیەی مشتومڕاوی نیکۆ ویلیامزەوە هەستیار بووە)، یاریی بارسا و ئاتلێتیکۆ مەدرید یان دێربی مەدرید و هەروەها کلاسیکۆ تاوەکوو قۆناخی چارەکی کۆتایی، چونکە هەر چوار یانەکە لە جامی سوپەری ئیسپانیا لە سعودیە لە مانگی یەکی ساڵی 2026 ئامادە دەبن.

بڕیارە قۆناخی سەرەتایی ئەم پێشبڕکێیە لە کۆتایی هەفتەکاندا لە نێوان 20 تیپی ناوچەیی نزیک لەیەک بەڕێوەبچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button