پاریس سانجێرمان یاریزانێکی پێشکەشی مۆرینیۆ دەکات

یاریگا –
فەنەرباچێی تورکی هەوڵدەدات پێکهاتەکەی بۆ وەرزی داهاتوو بەهێز بکات، ئێستاش ناوی مارکۆ ئاسینسۆی یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی ئیسپانی پاریس سان جێرمان لە پێشەنگی لیستی یاریزانە ئەگەرییەکانی یانەکەیدایە.
دوای ئەوەی ئەو یاریزانە لەلایەن ئیدارەی یانەکەوە پێشکەشی خۆزێ مۆرینیۆ کرا، راهێنەرە پۆرتوگالییەکە دەستبەجێ رازی بوو گرێبەستی لەگەڵدا بکات و روناکی سەوزی بۆ دانوستاندن پێکرد.
بەگوێرەی سەرچاوە تورکییەکان بڕیارە لەم هەفتەیەدا یەکەم پەیوەندی فەرمیی نێوان فەنەرباچێ و یانە پاریسییەکە بکرێت. دیڤین ئۆزێک، بەڕێوەبەری تۆپی پێی فەنەرباچێ، کە ئێستا بۆ دانوستان لەسەر گواستنەوەی جۆن دوران لە کۆڵۆمبیایە ، دوای ئەرکەکەی بۆ بەدواداچوونی جددی دۆسیەی ئەسینسیۆ، دەچێتە پاریس.
“Jose Mourinho, ilerleyen günlerde Marco Asensio ile bir görüşme yapacak.”
🔗Yağız Sabuncuoğlupic.twitter.com/12yphaC1Cf
— 451Fener (@451Fenerr) June 29, 2025
ئاسێنسیۆ وەرزی رابردوو بە خواستن لە ئەستۆن ڤێلا یاریی کرد و ئێستا پاریس سانجێرمان بەدوای ئەوەدایە بە گرێبەستێکی هەمیشەیی دەستبەرداری ببێت. هەروەها یانە تورکییەکە ئارەزووی گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەکات، سەرەتا بە خواستن و بژاردەی کڕینی هەیە و دواتر بۆ هەمیشەیی ئەگەر بارودۆخی دارایی گونجاو بێت.
مۆرینیۆ، ئاسێنسیۆ بە بژاردەیەکی باش لە باڵی راست دەزانێت؛ یاریزانێک کە بتوانێت وەک ژمارە 10 و هێرشبەرێکی ناوەند یاری بکات جگە لە یاریزانی باڵ. لەکاتێکدا فەنەرباچێ خۆی ئامادە دەکات بۆ ئەوەی ژمارەیەک یاریزانی ناودار بگوازێتەوە، پلانی وایە لەگەڵ نمایش کردنی درێسی وەرزی نوێی دوو ئەستێرەی ناوداریش بە هاندەران بناسێنێت.