تەواو؛ چارەنووسی ئێمباپێ بۆ یاریی بەرامبەر یوڤێنتوس یەکلایی بووەوە
پێکهاتەی پێشبینیکراوی ریال مەدرید بۆ یارییەکەی سبەی

یاریگا –
چارەنووسی ئێمباپێ بۆ یاریی بەرامبەر یوڤێنتوس یەکلایی بووەوە، ئەو هێرشبەرە فەڕەنسییە هێشتا بە تەواوەتی بۆ یاریکردن ئامادە نییە.
رۆژنامەی مارکای ئیسپانی پێکهاتەی پێشبینیکراوی ریال مەدریدی بۆ یاریی سبەی سێشەممە لە قۆناخی 16ـی مۆندیالی یانەکان بەرامبەر یوڤێنتوس بڵاوکردووەتەوە، بەگوێرەی زانیاری و پێشبینییەکانی مارکا، سبەی کیلیان ئێمباپێ لەسەر کورسی یەدەک دەبێت، کە بەهۆی نەخۆشییەوە لە هەر سێ یارییەکەی قۆناخی کۆمەڵەکان بێبەش بوو.
مارکا راشیگەیاندووە، رۆدریگۆ لە یارییەکەی یۆڤی لەسەر کورسی یەدەک دادەنیشێت و گۆزانزالۆ گارسیا هێرشبەری لاوی یانەکەش سەرەکی دەبێت.
پێکهاتەی پێشبینیکراوی مارکا بۆ یاریی سبەی بەرامبەر یوڤێنتوس
گۆڵپارێز: تیبۆ کۆرتوا
بەرگری: ترێنت ئالێکساندەر ئارنۆڵد، ئەنتۆنیۆ رۆدیگەر، دین هاوسن، فران گارسیا.
ناوەڕاست: ئۆریلیەن چوامینی، فێدریکۆ ڤالڤێردی، جود بێڵینگهام.
هێرشبەر: ڤینیسیوس جونیۆر، گۆنزالۆ گارسیا، ئاردا گولەر