
یاریگا –
داهاتووی ڤینیسیۆس جۆنیۆری یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا و یانه‌ی ریال مه‌درید به نادیاری ماوه‌ته‌وه‌و میدیاكانیش پێشهاتی نوێ ئاشكرا ده‌كه‌ن.
ماوەی چەند مانگێکە ڤینیسیۆس جونیۆر و یانەی ریاڵ مەدرید گەیشتوونەتە رێککەوتن لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستی یاریزانە بەرازیلییەکە تا ساڵی 2030، بڕیار بوو ئەم ڕێککەوتنە لە کۆتایی وەرزی ڕابگەیەنرێت، بەڵام تا ئێستا بە فەرمی رانەگەیەندراوە ئەمەش كاردانه‌وه‌ی زۆری به‌دوای خۆیدا هێناوه
رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانی رایگه‌یاندووه، راگه‌یاندنی گرێبه‌سته‌كه دوای مۆندیالی یانەکان ده‌بێت، ئەمەش ماوەی چاوەڕوانییەکە درێژتر دەکاتەوە، سەرەڕای ئەوەی کە هەردوو لا باس لە ئاسایی بوونی دۆخەکە دەکەن، بەڵام سێ مانگە دانوستانەکان بەردەوامن، دوایین زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە نوێنەری یاریزانەکە لە مه‌یامییە، بریکارەکەی و ڕیاڵ مەدرید کۆبوونەوەیەکی دیکەیان كردووه بۆ ته‌واوكردنی گرێبه‌سته‌كه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی هانده‌رانی یانه‌كه‌ی خستۆته گومان ئه‌وه‌یه كه ئه‌گه‌ر رێكه‌وتن كرابێت بۆچی جارێكی دیكه گفتوگۆ له‌سه‌ر گرێبه‌سته‌كه ده‌كه‌ن.
👀 Tensa espera en la renovación de Vinícius
💼 Las dos partes transmiten normalidad, pero el acuerdo se hace esperar; llevan tres meses de negociaciones pese a la buena disposición de ambos
✍️ Alejandro Alcázarhttps://t.co/ebGO7JXMGd
— Diario SPORT (@sport) June 30, 2025
رۆژنامه‌كه نهێنی دوایین كۆبوونه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه و رایگه‌یاندووه، ریاڵ مەدرید نایەوێت مووچەیه‌كی زۆر بداته یاریزانه به‌رازیلیه‌كه و ده‌یه‌وێت یاریزانه‌كه بە 15 ملیۆن یۆرۆی ساڵانە رازی بكات، بەڵام ڤینیسیۆس داوای دوو هێندەی ئەو بڕە دەکات، واتە 30 ملیۆن یۆرۆ، ئەم یاریزانە بەرازیلییە تووڕەیە لەوەی کە کیلیان ئێمباپێ زۆر زیاتر لەو وەردەگرێت، بەتایبەتی بەهۆی ئەو پاداشتەی کە ئێمباپێ بەهۆی گواستنەوەی بە خۆڕایی وەریگرتووە، کە بەسەر پێنج ساڵی گرێبەستەکەیدا دابەش کراوە.
ئاس ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه، ڤینیسیۆس داوای پاداشتێکی كردووه بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی، بەڵام ڕیاڵ مەدرید رەتیکردەوە چونکە یانه‌كه پێی وایه دەبێتە پێشینەیەک بۆ گرێبه‌ستی یاریزانه‌كانی دیكه‌ش.
هەندێک میدیا ئاماژە بەوە دەکەن له‌وانه‌یه یانەکە سازشی بۆ بڕی 20 میلۆن یۆرۆ كردبێت بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکەی ڤینیسیۆس. لەگەڵ ئەوەشدا، گرێبەستە نوێیەکە چەند ئامانجێک لەخۆدەگرێت کە ئەگەر بكرێت، مووچەکەی نزیک دەبێتەوە لە 30 ملیۆن.
ڤینیسیۆس لە 12ی تەمموزی داهاتوودا دەبێتە 25 ساڵ، و بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی دڵنیا دەبێت لە مانەوەی تا تەمەنی 29 ساڵی درێسی شاهانه ده‌پۆشێت و ریاڵ مەدرید هەوڵدەدات ڕێگەیەک بدۆزێتەوە بۆ ئەوەی مووچەکه‌ی زۆر به‌رزنه‌بێته‌وه و یاریزانه‌كه‌ش رازی بكه‌ن به مانه‌وه له یانه‌كه.