
یاریگا –
دوای کۆتایی هاتنی ئەم وەرزە سەرۆک و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی یانەی زاخۆ یەکسەر دەست لەکار دەکێشنەوە.
تۆڕی وەرزشی یاریگا لە سەرچاوەیەکی ناو یانەی زاخۆ زانیویەتی، سەرۆک و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی یانەی زاخۆ بڕیاریان داوە دوای کۆتایی هاتنی یارییەکانی ئەم وەرزە بەکۆمەڵ دەستلەکار بکێشنەوە و واز لە ئەرکەکەیان بهێنن، کە ئەم وەرزە بۆیەکەمجار لە مێژوودا پلەی سێیەمی خولی ئەستێرەکانی عێراقیان بەدەستهێنا.
تۆڕی وەرزشی یاریگا زانیویەتی، عەممار فەرهاد سەرۆکی یانەی زاخۆ بڕیاریداوە لەگەڵ ئەندامانی دەستەی کارگێڕی بەیەکەوە دوای تەواوبوونی یارییەکانی ئەم وەرزە نامەی دەستلەکار کێشانەوەیان پێشکەشی یانەکەیان بکەن، کە دوو ساڵە عەمار فەرهاد بووەتە سەرۆکی یانەکە و لەوەتەی هاوینی 2023 سەرۆکایەتی یانەکە دەکات.
زاخۆ لەم وەرزە بە کۆکردنەوەی 70 خاڵ پلەی سێیەمی خولی ئەستێرەکانی عێراقی مسۆگەر کردووە، کە رۆژی چوارشەممە لە دوایین گەڕی ئەم وەرزەی خولەکە دەبێتە میوانی گەرمە، دواتر هەفتەی داهاتوو رۆژی سێشەممە (8ـی یۆلیۆ/تەممووزی 2025) زاخۆ لە قۆناخی چارەکی کۆتایی جامی عێراق میوانداریی نەورۆز دەکات، زاخۆ بلیتێکی بەشداریکردنی لە خول و پاڵەوانێتییەکانی دەرەوەی عێراق مسۆگەر کردووە و وەرزی داهاتوو بۆیەکەمجار لە مێژوودا بەشداریی پاڵەوانێتییەکی دەرەوە دەکات.