ئیسپانیا

ئاسێنسیۆ یان رۆدیگەر؟ چابی ئاڵۆنسۆ لە نێوان دوو رێگادا ماوەتەوە

Yariga App

یاریگا –

چابی ئاڵۆنسۆ پێویستی بە تەنیا سێ یاریی هەبوو تاوەکوو هاوکێشەی ریال مەدرید چارەسەر بکات. فشاری بەرز و سێ یاریزانی بەرگریکاری ناوەڕاست.

ئەم سیستەمە بەرامبەر سالزبۆرگ پشتڕاستکرایەوە و لەگەڵ ئەوەشدا رووبەڕووی یەکەم دووڕیان وەک راهێنەری ریال مەدرید بوویەوە. کێ یاریزانی سێیەمی هێڵی دواوە دەبێت. هاوسن و چوامینی دوو یاریزانی جێگیرن بەڵام بۆشاییەک دەمێنێتەوە: ئاسێنسیۆ یان رودیگەر.

ئاسێنسیۆ دوای تەواو بوونی سزاکەی بەهۆی وەرگرتنی کارتی سوور لە یاریی بەرامبەر پاچووکا، بۆ یاریی بەرامبەر یوڤێنتوس دەگەڕێتەوە. دەستپێکی ئاسێنسیۆ لە جامی جیهانی یانەکان باش نەبوو. لە یەکەم یاریی بووە هۆی هەژمارکردنێکی لیدانی سزا بۆ هیلال و لە دووەم یارییش لە خولەکی حەوت کارت سووری پێدرا و یانەکەی 82 خولەک بە 10 یاریزانەوە هێشتەوە.

لە بەرامبەردا رودیگەر لە ئێستاوە ئامادەیە. لە دوایین یاری بەرامبەر سالزبۆرگ لە پێکهاتەی سەرەکیدا یاری کرد. ئەو بە ئامانجی جێگیرکردنی پێگەکەی گەڕاوەتەوە و بۆ دەرخستنی تواناکانی پێویستی بە سەلماندن نییە.

راستییەکە ئەوەیە کە ئاسێنسیۆ بە درێژایی وەرز ئاستێکی باشی پێشکەش کردووە. بەهۆی ئامادەنەبوونی میلیتاو و ئالابا تا ئێستا بەشداری 47 یاری کردووە کە لە 34 یارییدا لە پێکهاتەی سەرەکیدا دەستی پێکردووە، بەڵام دواجار خۆی لە هێڵی بەرگری ریال مەدرید بە سەرپەرشتی ئەنچیلۆتی جێگیر کرد. ئەو بەرگریکارە لاوە رووبەڕووی هەموو جۆرە تاقیکردنەوەیەک بووەتەوە و لە زۆربەی تاقیکردنەوەکاندا کاریگەری ئەرێنی هەبووە. سەرەڕای ئەو توانایەی ئێستا هەیەتی هێشتا پێویستە پەرەی پێبدرێت.

لە بەرامبەردا رودیگەر کێشەیەکی هەیە کە دەبێت چارەسەری بکات لەم وەرزەدا یاریزانە ئەڵمانیەکە کێشەی زۆری لەگەڵ ئازاری ئەژنۆیدا هەبووە و هەموو هەوڵێکی داوە رووبەڕووی ئازارەکەی ببێتەوە بۆ ئەوەی یارمەتی تیپەکەی بدات. دواجار نەشتەرگەری لە ماسوڵکەکانی ئەژنۆی چەپی بۆ کرا و دوو مانگ لە یاریگاکان دابڕا.

هەردوویان بەرگری کاری بەتوانان هەر لەبەر ئەم هۆکارە ئاڵۆنسۆ لەبەردەم دووڕێگایەکدا ماوەتەوە. چابی دەبێت بڕیار بدات کە کام سیفەت لە پێشینەدا بێت. وە نەک هەر ئەوە، پێویستی بە بەرگریکارێکی ناوەڕاست هەیە بزانێت چۆن بچێتە قووڵایی و بەرگری لە شوێنی کراوەدا بکات و چالاک بیت و بە خێرایی بجوڵێتەوە. گەر ئەم وەسفانەی کە چابی دەیهەوێت ئەوا هەموو لە رۆدیگەردا بەدی دەکرێت، ئەوەش بەهۆی ئەزموونی یاریی کردنی لە پرێمەرلیگ و هەڵبژاردەی ئەڵمانیا. بۆیە بە ئەگەرێکی زۆرەوە رۆدیگەر بژاردەی یەکەمی راهێنەر لاوەکە دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button