ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی؛ ئاتلێتیکۆ مەدرید ماڵاوایی لە کاپتنی یانەکە دەکات

Yariga App

یاریگا –

سیزار ئازپلیکوێتا، بەرگریکاری ئیسپانی ماڵاوایی لە ئاتلێتیکۆ مەدرید دەکات.

ئاتلێتیکۆ مەدرید بەشێوەیەکی فەرمی رایگەیاند، سیزار ئازپلیکوێتا پاش دوو وەرز لە پۆشینی درێسی یانەکە بەشێوەیەکی فەرمی مەدرید جێدەهێڵێت و گرێبەستەکەی درێژناکاتەوە.

کاپتنەکەی پێشووی چێڵسی لە هاوینی 2023 پاش پاش 11 وەرز یاریکردن بە درێسی یانە لەندەنییەکە بڕیاریدا یانەکە جێبهیڵیت و بێبەرامبەر پەیوەندی بە ئاتلێتیکۆ مەدرید کرد.

لە دوو وەرزی رابردوو بە درێسی یانە ئیسپانییەکە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداریی 54 یاریی کرد، گۆڵێکی کرد و دوو گۆڵی دروستکرد.

بەرگریکارە 35 ساڵانییەکە لەگەڵ چێڵسی 508 یاری کردووە، 17 گۆڵی بۆ بلوز کردووە و 56 گۆڵیشی دروستکردووە.

سیزار لە ئەکادیمیای ئۆساسۆنا پێگەیشتووە، لە 2007 تاوەکو 2010 یاریی بۆ تیپی یەکەمی یانەکە کردووە.

لە هاوینی 2010 بەبڕی 6 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە مارسیلیای فەڕەنسی کردووە، لە هاوینی 2012 بەبڕی 8.80 ملیۆن یۆرۆ یانە فەڕەنسییەکەی بەرەو چێڵسی جێهێشت.

بابەتی زیاتر

Back to top button