بەهۆی دیاردە نوێیەکەیەوە ریال مەدرید لە گواستنەوەی سەرەڕم پاشگەز دەبێتەوە
ژمارە 9 لە ماڵەوەیە!

یاریگا –
دوای نمایشە سەرسوڕهێنەرەکەی گۆنزالۆ گارسیا، ریال مەدرید لە گەڕان بەدوای ژمارە 9 دەوەستێت.
ئێستا گۆنزالۆ هەنگاو و نیوێک لە تیپی یەکەم دوورە. یازدە ساڵ بەسەر هاتنی بۆ لافابریکا تێدەپەڕێت. ئەو هێرشبەرەی ریال مەدرید بەدوایدا دەگەڕا لە ماڵەوە بوو. جێگای باسە، ئەو مەدریدیستێکی سەرسەختە. گۆنزالۆ گارسیا، سێیەم گۆڵکاری کاستیایە لە وەرزێکدا (25 گۆڵ) تۆمار کردووە. ژمارە 30ـیەکەی ئێستای ریال مەدرید کە هەم لە شوێنی ژمارە 11 و هەم 9 دەتوانێت یاریی بکات، سەرنجی تەواوی ستافی راهێنەرانی مەدریدی بەلای خۆیدا راکێشاوە.
گۆنزالۆ یازدە ساڵ لەمەوبەر هاتە ئاکادیمیای لافابریکا، بەڵام لەوێوە ئەستەمە بگەیتە تیپی یەکەم. بەڵام گۆنزالۆ هاوکێشەکانی گۆڕی. لە تەمەنی 21 ساڵیدا تەنیا پێویستی بە سێ یاری هەبوو، بۆ ئەوەی نیشان بدات کە شایستەی تیپی یەکەمە.
🚨 BREAKING: Real Madrid have STOPPED LOOKING for a back-up striker!
They believe Gonzalo Garcia is THE CHOSEN ONE. @diarioas pic.twitter.com/mfXsTAVx2O
— Madrid Zone (@theMadridZone) June 29, 2025
لە یەکەم یاریدا (بەرامبەر هیلال کە وەک باشترین یاریزانی یارییەکە دەستنیشانکرا) هەمووانی شۆک کرد، بەرامبەر پاچووکا درەوشایەوە (لە دوو گۆڵدا رۆڵێکی سەرەکی بینی) و بە گۆڵەکەکەی بەرامبەر سالزبورگ داهاتووی خۆی یەکلایی کردەوە . ریال مەدرید چەند مانگێکە لە بازاڕی گواستنەوەدا بەدوای ژمارە 9یەکدا وێڵە، بەڵام نەیدەزانی ئەوکەسەی لێی دەگەرێن لەناو دەستی خۆیان دابوو لێرەدا بوو. ئەو کەسەش گۆنزالۆ بوو.
هەر لەبەر ئەم هۆکارە مێرەنگی پڕۆسەی گەڕان بەدوای سەرەڕمی وەستاند کە پێشتر بڕیار بوو تاوەکوو مانگی ئاب ئەم گەڕانە بەردەوام بێت، بەڵام پێناچێت ئیتر رووبدات.
یانەکانی وەک سێلتا و خیتافی و ئۆساسۆنا حەز بە گواستنەوەی ئەم دیاردە نوێیە دەکەن. هەروەها یانەکانی پێنج خولەکەی ئەوروپاش گرنگی پێدەدەن. بەڵام چابی ئاڵۆنسۆ هەموو ئۆفەرەکانی پشت گوێ خستووە و لە ئێستاوە وەک یاریزانێک دەیبینێت کە ئامادەیە لە تیپی یەکەمدا بمێنێتەوە.