ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌راپۆرتی تایبەتگرنگترین

بۆمبە گەورەکەی مێرکاتۆی هاوینە؛ نیکۆ ویڵیامس دەیەوێت بچێتە ریال مەدرید نەوەک بارسێلۆنا

ویڵیامس بە دوو جوڵە بارسێلۆنا و لویس دیازی لەبیر یەکتری بردەوە

Yariga App

یاریگا –

ویڵیامس لەم هاوینە ریال مەدریدی بەکارهێناوە بۆ ئەوەی بارسێلۆنا ناچار بکات لە هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی هێرشبەرە ئیسپانییەکە پەلە بکات.

رۆژنامەی سپۆرت ـی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، نیکۆ ویڵیامس لەم هاوینە بە هەنگاوێکی ژیرانەی بارسێلۆنای ناچارکرد لویس دیاز لەبیر بکات و هەموو هەوڵێکی بۆ گواستنەوەی هێرشبەرەکەی ئاتلێتیک بیلباو بخاتە گەڕ.

رۆژنامە کەتەلۆنییەکە راشیگەیاندووە، نیکۆ ویڵیامس بە سێ جوڵە توانی سەرنجی بارسێلۆنا بخاتەوە سەر خۆی، سەرەتا خۆی بە چەند یاریزانێکی هاوڕێی لە بارسێلۆنا گوتبوو، ئەگەر ئەم هاوینە نەچێتە بارسێلۆنا، ئەوا بیر لە چوونی بۆ ریال مەدرید دەکاتەوە، چونکە ئەو دەیەوێت لە لالیگا بمێنێتەوە.

سپۆرت ئاشکرایکردووە، رۆژنامەی مارکا رۆژی 21ـی مایۆ/ئایار بە راپۆرتێکی لەبارەی ئەگەری تەقینەوەی بۆمبێکی مێرکاتۆ هەموو شتێکی ئاوەژوو کردەوە، کاتێک ئاشکرایکرد ریال مەدرید بە جددی بیر لە گواستنەوەی نیکۆ ویڵیامس دەکاتەوە، ئەم هەواڵەی رۆژنامە مەدریدییەکە فشارەکانی سەر بلاوگرانای زیاتر کرد.

Image

دوای ئەوەی مارکا هەواڵەکەی نیکۆ ویڵیامس و ئەگەری چوونی بۆ ریال مەدرید بڵاوکردەوە، ئەو یاریزانە 22 ساڵانە رۆژی 31ـی مانگی رابردوو (10 رۆژ دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵەکەی مارکا) کاتێک چووە کەمپی مەشق و راهێنانی ئیسپانیا لەگەڵ هاوڕێیەکانی لە هەڵبژاردەکە باسی ئەگەری چوونی بۆ سانتیاگۆ بیرنابیۆ و پۆشێنی درێسی ریال مەدریدی کردووە.

هەفتەیەک دوای تەواوبوونی خولی نەتەوەکانی ئەوروپا و گەڕانەوەی یاریزانەکان لە کەمپی هەڵبژاردەی ئیسپانیا، رۆژی 13ـی ئەم مانگە بەرپرسانی بارسێلۆنا کەوتنە خۆیان و دێکۆ بەڕێوەبەری وەرزشی بارسا لەگەڵ فیلێکس تینتا بەڕێوەبەری کارەکانی ویڵیامس کۆبووەوە.

رۆژنامەی سپۆرت ئاشکرایکردووە، نیکۆ ویڵیامس بەو جولانەی وای لە بارسێلۆنا کردووە بە هەموو شێوەیەک لویس دیاز هێرشبەری کۆڵۆمبی لیڤەرپوول لەبیر بکات، لە چەند رۆژی داهاتوودا بارسا نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی نیکۆ دەدات و دەیگوازێتەوە ریزەکانی، کە یاریزانەکە و یانەکە تاوەکو ساڵی 2031 لەسەر بەندە کەسییەکانیان رێککەوتوون.

بابەتی زیاتر

Back to top button