بازاڕی گواستنه‌وه‌راپۆرتی تایبەتگرنگترین

سندووقی گواستنەوەکانی بارسێلۆنا؛ بە ناچاری دەستبەرداری گەوهەرێک دەبێت

هەموو شتێک لەم راپۆرتە تێروتەسەلە لەبارەی ئامانجەکانی بارسێلۆنا لە مێرکاتۆی هاوینە بزانە

Yariga App

یاریگا –

دەستەی کارگێڕی بارسێلۆنا لە هەوڵی بەردەوامدایە، تاوەکو هاوسەنگییەک لە نێوان پێکهاتەیەکی بەهێز و دارایی یانەکە دروستبکات.

هەرچەندە هانزی فلیک بە پێکهاتەی ئێستای زۆر رازییە، بەڵام ناچارە چەند بژاردەیەک بداتە دەستەی کارگێڕی، تاوەکو کار لەسەر کەمکردنەوەی فشاری دارایی بکەن.

رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، فێرمین لۆپێز یەکێکە لەو ناوانەی لەلایەن فلیکەوە دەستنیشانکراوە تاوەکو کار لەسەر دەستبەرداربوون لە تواناکانی بکرێت، بەڵام لە کاتی پێویستدا.

فێرمین یەکێکە لەو یاریزانانەی فلیک پشتی پێدەبەستێت، بەڵام بە گواستنەوەی نیکۆ ویڵیامس فشاری دارایی لەسەر یانەکە زیاد دەبێت، بە تایبەت هەفتەی رابردووش گرێبەستی لەگەڵ خوان گارسیا، گۆڵپارێزی ئیسپانی واژۆکرد.

لە ئەگەری مانەوەی لۆپێزیش، فلیک گۆڕانکاریی بنچینەیی لە هێڵی پێشەوە دەکات. نیکۆ لە باڵی چەپ، لامین یامال لە باڵی راست و رافینیاش لە ناوەڕاست و پشتی هێرشبەر یاریی دەکات، ئەمەش ئەو شوێنەیە کە فێرمین و دانی ئۆلمۆ و پاو ڤیکتۆریش یاریی تێدا دەکەن.

بارسێلۆنا دەستبەداری کێ نابێت؟

بەمزووانە گرێبەستی فرێنکی دی یۆنگ، ئەستێرەی هۆڵەندی نوێدەکرێتەوە و مارک بێرناڵ لە پێکانەکەی چاکبووەتەوە، جیا لەم یاریزانانەش، فلیک پشت بە مارک کاسادۆ و گاڤی دەبەستێت. پێدری وەکو هەمیشە سەرکردایەتی ناوەڕاستی کەتیبەکەی فلیک دەکات.

بە گوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەکە، بارسێلۆنا تەنیا بە گەیشتنی ئۆفەرێکی گونجاو دەستبەرداری فێرمین دەبێت، چونکە گرێبەستەکەی لە هاوینی ساڵی 2029 بەسەردەچێت و مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی بریتییە لە 500 ملیۆن یۆرۆ.

بە گوێرەی داتاکانی ترانسفێرمارکت، بەهای ئێستای لۆپێز لە بازاڕەکانی گواستنەوەدا دەگاتە 50 ملیۆن یۆرۆ.

کێ بارسا جێدەهێڵێت؟

فێرمین پاڵێوراوی سەرەکیی نییە بۆ جێهێشتنی بارسێلۆنا، تەنیا لە ئەگەری ناچاری تەواوی دارایی نەبێت.

مارک ئاندرێ تێر شتیگن، پاڵێوراوی سەرەکییە بۆ جێهێشتنی یانەکە، هەروەها رۆناڵد ئاراوخۆ بژاردەیەکی دیکەیە و بەهاکەی بریتییە لە 60 ملیۆن یۆرۆ و بڕیارە لە دوو هەفتەی یەکەمی مانگی داهاتوو، مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی چالاک بکرێت.

جێرارد مارتن، یەکێکی دیکەیە لەو یاریزانانەی لە پرێمەرلیگ داواکراوە و بارسێلۆنا ئامادەیە دەستبەرداری بێت.

بارسێلۆنا ناچارە بە توندی مامەڵە لەگەڵ کەیسی چەندین یاریزاندا بکات، بۆیە بۆ هاوتەریب بوون لەگەڵ رێساکانی دارایی لالیگا، بارسا هەندێک بڕیاری نابەدڵی خۆی دەدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button