ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

گەوهەرێکی هۆڵەندی ریال مەدریدی شەیدای خۆی کردووە

ریال مەدرید باشترین یاریزانی یۆرۆی لاوانی کردووەتەوە ئامانج

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید لە گواستنەوەی گەوهەرێکی هۆڵەندی نزیکبووەتەوە و یاریزانەکە خەون بە یاریکردن بۆ یانەکە دەبینێت.

رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە، ریال مەدرید گرنگی بە کەیس سمیت، ئەستێرەی لاوی یانەی ئالکماری هۆڵەندی دەدات و بژاردەیەکی جدییە بۆ ئەوەی یانە مەدریدییەکە لەم هاوینە گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکات.

پێنجشەممەی رابردوو ئەستێرە هۆڵەندییەکە لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بووە پاڵەوانی جامی یۆرۆی ژێر 19 ساڵان و لە یاریی کۆتایی 1-0 لە هەڵبژاردەی ئیسپانیایان بردەوە. هەر خۆی وەک باشترین یاریزانی پاڵەوانێتییەکەش دەستنیشانکرا و بە چوار گۆڵ بووە گۆڵکاریش.

کەیس سمیت وەک ناوەڕاستکار و ناوەڕاستکاری هێرشبەری یاریی دەکات، بەرزی باڵای 1.85 مەترە و بەهای لە بۆڕسەی یاریزانان 5 ملیۆن یۆرۆیە، شێوازی یاریکردنی لە لوکا مۆدریچ دەچێت، بەپێی راستە یاریی دەکات بەڵام دەتوانێت بەپێی چەپەش بەباشی یاریی بکات.

ئەستێرە هۆڵەندییەکە لە چامپیۆنزلیگی لاوانەی 2023 بەرامبەر بارسێلۆنا لە ناوەڕاستی یاریگاوە گۆڵێکی سەرنجڕاکێشی کرد و لە جیهاندا دەنگیدایەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامە ئیسپانییەکە، یاریزانەکە خەون بە یاریکردن بۆ ریال مەدرید دەبینێت، تەنانەت دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی گرینگیپێدرانی لەلایەن ریال مەدرید، سمیت لە هۆڵەندا بە درێسێکی پرتەقاڵی ریال مەدریدەوە دەرکەوت و پەرۆشی خۆی بۆ پۆشینی درێسی یانەکە نەشاردووەتەوە.

یاریزانە 19 ساڵانییەکە لە ئەکادیمیای ئالکمار پێگەیشتووە و تاوەکو هاوینی 2028 گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی هەیە. ریال مەدرید نیازێکی جددی هەیە لەم هاوینە گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکات.

کەیس سمیت بە درێسی ریال مەدرید

بابەتی زیاتر

Back to top button