ئه‌مریکابازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیەگرنگترین

تەواو؛ چارەنووسی مێسی لە یارییکردن لەگەڵ رۆناڵدۆ یەکلاییبووەوە

دوابڕیار لەدەست مێسییدایە

Yariga App

یاریگا –

یانەکانی سعوودیە واز لە خەونی گواستنەوەی لیۆنێل مێسی بۆ خولی رۆشن ناهێنن.

لە ماوەی رابردوودا، نوێنەرانی سندووقی وەبەرهێنانی گشتی سعوودیە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، هەوڵی زۆریان بۆ رازیکردنی لیۆ مێسی بە گۆڕینی کاروانی وەرزشییەکەیدا، بەڵام پێناچێت هیچ بەرهەمێکی هەبووبێت.

رۆژنامەی ریازییەی سعوودی روونیکردووەتەوە، ماهۆنری مێندۆزا، بەرپرسانی پەیوەندییەکانی خولی ئەمریکی مانەوەی لیۆ مێسی لە خولی ئەمریکی پشتڕاستدەکاتەوە.

لیۆنێل مێسی لەگەڵ ئینتەر مەیامی بەردەوامە و گرێبەستەکەی تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ بەردەوامە.

دوای تەواوبوونی گرێبەستەکەی، مێسی لەگەڵ یانەکەی کۆدەبێتەوە و بڕیار لە چارەنووسی خۆی دەدات. ئەوەی دەیزانین، مێسی لەم هاوینەدا هەر لە مەیامی دەمێنێتەوە.

خۆرخێ ماس، هاوخاوەنی یانەکە پێشتر گەشبینی بە مانەوەی مێسی ئاشکراکردووە، بەڵام تاوەکو نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی چاوەڕێ دەبین.

رووبەلی رۆژنامەی ریازییە – 30 یۆنیۆی 2025

مێسی بەشداری لە 12 یاریی ئەم وەرزەی خولی ئەمریکی کردووە، خاوەنی 10 گۆڵ و حەفت ئەسیستە. لە سەرجەم پاڵەوانیەتییەکانیش خاوەنی 16 گۆڵە.

بابەتی زیاتر

Back to top button