دوایین پەرەسەندن؛ رۆما سزا دەدرێت؟

یاریگا –
یانەی بێشکتاشی تورکی لەگەڵ تامی ئابراهام، هێرشبەری ئینگلیزی گەیشتووەتە رێککەوتن.
رۆژنامەنووسی ئیتاڵی فابریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، بۆ گواستنەوەی تامی ئابراهام، بێشکتاش لەگەڵ رۆما گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی، هەموو شتێک یەکلاییکراوەتەوە و هێرشبەرە ئینگلیزەکە پەیوەندی بە یانە تورکییەکە دەکات.
هێرشبەرە 27 ساڵانییەکە گرێبەستێک بۆ ماوەی چوار وەرز لەگەڵ یانەکە واژۆ دەکات و بێشکتاش لەبەرامبەر گواستنەوەی یاریزانەکە بڕی 20 ملیۆن یۆرۆ بە رۆما دەدات.
🚨🦅 EXCLUSIVE: Besiktas reach verbal agreement to sign Tammy Abraham on permanent deal from AS Roma, here we go!
Transfer fee around €20m. Abraham has accepted the destination. Time for paperwork between clubs.
Tanmy, set to fly to Turkey. ⚪️⚫️✈️ pic.twitter.com/2IX0Rce53f
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) June 29, 2025
رۆما لە سزا تووندەکە رزگاری دەبێت
رۆما بەرلەوەی مانگی یۆنیۆ/حوزەیران کۆتایی بێت پێویستە بڕی 12-13 ملیۆن یۆرۆ کۆبکاتەوە و خۆی لەگەڵ یاسای دارایی خاوێن کە یوێفا چاودێری دەکات، بگونجێنێت. ئەگەر نەتوانێت ئەو کارە بکات ئەوا دووچاری سزای سڕکردن دەبێتەوە لە گواستنەوەی یاریزانی نوێ بۆ ریزەکانی.
بە دەستبەرداربوون لە ئابراهام 20 ملیۆن یۆرۆ دەچێتە خەزێنەی یانەکە و گورگەکانی ئیتاڵیا لە سزا تووندەکە رزگاریان دەبێت.