ئێستا؛ چێڵسی گرێبەستێکی گەورەی یەکلاییکردەوە

یاریگا –
چێڵسی گرێبەستی جواو پێدرۆ، هێرشبەری بەڕازیلی لە بەرژەوەندی خۆی یەکلاییکردەوە.
رۆژنامەنووسی تۆڕی ئاتلێتیک دەیڤد ئۆرنشتاین بڵاویکردووەتەوە، چێڵسی بۆ گواستنەوەی جواو پێدرۆ لەگەڵ یانەی بڕایتن گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی و هێرشبەرە بەڕازیلییەکە پەیوەندی بە یانە لەندەنییەکە دەکات.
چەند یانەیەکی دیکەی پرێمەرلیگ وەکو نیوکاسڵ یونایتد و ئاستۆن ڤیلا گرنگییان بە پێدرۆ داوە، بەڵام یاریزانەکە تەنیا چێڵسی ویستووە.
🚨 EXCLUSIVE: Chelsea reach agreement with Brighton to sign Joao Pedro. Deal for 23yo #BHAFC forward in excess of £50m. Personal terms in place on 7yr contract. Medical being arranged. Brazil int’l only wanted #CFC + will join #FIFACWC squad @TheAthleticFC https://t.co/O4EbedJaFy
— David Ornstein (@David_Ornstein) June 29, 2025
بەگوێرەی زانیارییەکانی دەیڤد ئۆرنشتاین، چێڵسی ئۆفەرێکی بە بەهای زیاتر لە 50 ملیۆن پێشکەشکردووە و بڕایتن بە ئۆفەرەکە رازیبووە و گرێبەستی یاریزانە 23 ساڵانییەکە بۆ چێڵسی کۆتایی هاتووە.
هاوکات چێڵسی لەگەڵ جواو پێدرۆ لەسەر مەرجە کەسییەکان رێککەوتنی کردووە و گرێبەستێک تاوەکو هاوینی 2032 واژۆ دەکەن.
پێدرۆ لە وەرزی رابردوودا 10 گۆڵ و شەش ئەسیستی لەگەڵ برایتن هەبوو. برایتن سێ ساڵ بەر لە ئێستا، پێدرۆی بە بڕی 30 ملیۆن پاوەند لە واتفۆرد گواستەوە.