ئه‌وروپاگرنگترین

سەرۆکی سپۆرتینگ بە لێدوانێک هەمووان شۆک دەکات

Yariga App

یاریگا –

سەرۆکی سپۆرتینگ لیسبۆنی پۆرتوگالی بێدەنگی شکاند و بە لێدوانێک یانە خوازیارەکانی ڤیکتۆر یۆکێرێشی شۆک کرد.

ماوەی چەند مێرکاتۆیەکە چاوی گەورەکان لەسەر یۆکێرێشی گۆڵکاری لێهاتووە بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی لەگەڵ سپۆرتینگ پێشکەشی دەکات. یانەکانی ئارسیناڵ و مانچێستەر یونایتد تا ئێستا وەک بەهێزترین دوو رکابەر دەرکەوتوون بۆ گواستنەوەی ئەستێرە سویدیەکە. بەڵام سپۆرتینگ لە داخوازییەکانی خۆی کە خۆی لە نرخی هێرشبەرەکەیدا دەبینێتەوە، نایەوێ سازش بکات. تا کار گەیشتە ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا باس لە یاخیبوونی ناوبراو دەکرا لە پەیوەستبوون بە راهێنانەکانەوە وەک هەڵوێستێک بۆ پیشاندانی ئارەزووی خۆی بە پەیوەندیکردنی بە یانەی دڵخوازی خۆیەوە لە دەرەوەی پۆرتوگال.

تەواو؛ یۆکێرێش لە سپۆرتینگ لیسبۆن یاخی دەبێت و ئارسیناڵ ئۆفەرێکی دیکە پێشکەش دەکات

 

لە نوێترین پێشهاتدا، فێدێریکۆ ڤارانداسی سەرۆکی سپۆرتینگ رایگەیاند کە سوورن لەسەر دیاریکردنی ئەو نرخەی خستوویانەتە سەر یاریزانە 27 ساڵییەکە و وتی

نرخەکەیتان پێ ناڵێم. خودی یاریزانەکە دەزانێت نرخەکە چەندە. بەڵام ئەوەتان پێدەڵێم کە ڤیکتۆر بە 60 ملیۆن یۆرۆ و 10 ملیۆنی دیکەی پاداشتەکان لە یانەکەمان ناڕوات، ناڕوات، ناڕوات.

ئەوەش پەیامێکی بۆ دوو گەورەکەی پرێمەرلیگ کە دەبێت بڕی پارەکەیان زیاد بکەن ئەگەر دەیانەوێت یۆکێرێش بگوازنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button