ئینگلتەراگرنگترین

یانەیەکی دیکەی گەورەی پرێمەرلیگ یاریگایەکی نوێ دروست دەکات

Yariga App

یاریگا –

چێڵسی لەگەڵ شارەداری لەندەن کۆبووەتەوە بۆ ئەوەی یاریگایەکی نوێ بۆ یانەکە دروست بکەن.

رۆژنامەی دەیلی تەلەگرافی بەریتانی ئاشکرایکردووە، یانەی چێڵسی ئینگلیزی لەگەڵ شارەداری لەندەن کۆبووەتەوە بۆ ئەوەی لەبارەی ئەگەری دروستکردنی یاریگایەکی نوێ بۆ یانەکە گفتوگۆ بکەن، یانە لەندەییەکە هاوشێوەی تۆتێنهام هۆتسپێرس و وێستهام یونایتد و ئارسیناڵ دەیەوێت ببێتە خاوەنی یاریگای نوێ.

چێڵسی بەنیازە یاریگای ستامفۆرد بریدج بەجێبهێڵێت و هەر لە پایتەختی بەریتانیا یاریگایەکی نوێ دروست بکات، بۆ ئەم مەبەستە تۆد بۆیلی خاوەنی یانە لەندەنییەکە لەگەڵ سادق خان شارەداری لەندەن گفتوگۆی کردووە بۆ ئەوەی هەر لە لەندەن بەڵام لە شوێنێکی دیکە یاریگایەکی نوێ دروست بکات.

یاریگای ستامفۆرد بریدج کە ماڵی یانە شینپۆشەکەیە، ساڵی 1877 دروستکراوە و شوێنی 40 هەزار هاندەر دەگرێت و سێ جار نۆژەن کراوەتەوە کە دوایینیان ساڵی 1998 بوو.

ساڵی رابردوو مانچێستەر یونایتدیش بڕیاریدا یاریگایەکی نوێ دروست بکات و یاریگای ئۆڵدترافۆرد بەجێبهێڵێت، هەر ئەم وەرزە ئێڤەرتنیش یاریگای گۆدیسن پارکی بەجێهێشت و رووی لە یاریگایە نوێیەکەی کرد، پێشتریش ئارسیناڵ ساڵی 2006 یاریگای هابری پارکی بەجێهێشت و رووی لە یاریگای ئیمارات کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button