
یاریگا –
دوایین پێشهات سەبارەت بە داهاتووی فرێنکی دی یۆنگی ئەستێرەی هۆڵەندی یانەی بارسێڵۆنا بۆ وەرزی داهاتوو ئاشکرا دهكرێت.
بەگوێرەی رۆژنامەی سپۆرت، كارگێری یانهی بارسێلۆنا رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی دی یۆنگی تەمەن 28 ساڵ، بڕیارە لە کۆتایی وەرزی داهاتوو، لە هاوینی 2026، گرێبەستێکی نوێ لەگەڵ بارسێڵۆنا واژۆ بکات و گرێبهستهكه بۆ ماوەی چوار ساڵ دهبێت، بڕیارە گرێبەستە نوێیەکەی لە هاوینی 2029 کۆتایی پێبێت.
🔴 Confidencial SPORT
🤑 La renovación de De Jong puede ser otra palanca clave para fichar a Nico Williams
✍️ L. Miguelsanzhttps://t.co/Ud4I8iBIA6
— Diario SPORT (@sport) June 29, 2025
لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەو بڕە پارەیەی کە قەرزاری یاریزانە هۆڵەندییەکە دەبێت، رێکدەخرێتەوە، دابهش دهكرێته سهر مووچهی ساڵانی داهاتووی یاریزانهكه، ئەمەش دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی بەرچاوی پێوەرەکانی مووچەی تیپی یەکەم.
ئاماژهی بهوهشكردووه، دانوستانەکان بۆ نوێكردنهوهی گرێبهستهكهی بەهۆی دواخستنی مووچەی ساڵانی ڕابردوو بووه، بەڵام دی یۆنگ بە خۆی دەستوەردانی کرد بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە لهگهڵ بارسا گهیشته رێكهوتن.
دی یۆنگ دوو ساڵ پێش ئێستا نزیک بوو لە جێهێشتنی بارسێلۆنا، بەڵام بڕیاریدا لهگهڵ یانهكه بمێنێتهوه و هانزی فلیکی ڕاهێنەری بارسا ڕۆڵێکی گەورەی بینی لە مانەوەی ئەستێرە هۆڵەندییەکە، بە یاریزانێکی سەرەکی لە پێکهاتەکەدا و بە پێویستییەکی گرنگی تیپهكهی داناوه.
ساڵی ڕابردوو دی یۆنگ بەشداری لە 46 یاریدا لەگەڵ بارسێلۆنا كرد بەدرێژایی وەرزەکە دوو گۆڵی تۆمارکرد و دوو ئەسیستیشی کرد.