ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

چێڵسی ئەستێرەیەکی لاوی پرێمەرلیگ دەگوازێتەوە

ململانێی نیوکاسڵ یونایتد دەکات

Yariga App

یاریگا –

چێڵسی گفتوگۆکانی بۆ گواستنەوەی جواو پێدرۆ لەگەڵ برایتن چڕکردووەتەوە.

چەند یانەیەکی دیکەی پرێمەرلیگ وەکو نیوکاسڵ یونایتد و ئاستۆن ڤیلا گرنگییان بە پێدرۆ داوە، بەڵام تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، پێدرۆ دەیەوێت پەیوەندی بە چێڵسی بکات.

هەرچەندە چێڵسی لیام دێلاپی لە ئیپسویچ تاون گواستەوە و لە تەواوکردنی پڕۆسەی گواستنەوەی جەیمی گیتێنز، ئەستێرەی بۆڕووسیا دۆرتموند نزیکە، لەوانەیە پێدرۆ ببێتە یاریزانێکی دیکەی پێکهاتەکەی ئێنزۆ مارێسکا.

چێڵسی لە گەیشتنی بە چامپیۆنزلیگ و بەشداریکردنی لە مۆندیالی یانەکان، بڕەپارەیەکی جیای لە بوودجەی مێرکاتۆ دەستدەکەوێت، بۆیە بژاردەکانی گواستنەوەی یاریزانانی زیاتر دەبێت.

گواستنەوەی پێدرۆ، پرسیاری گەورە لەسەرە چارەنووسی کریستۆفەر ئێنکونکو و نیکۆلاس جاکسن دروستدەکات.

پێدرۆ لە وەرزی رابردوودا 10 گۆڵ و شەش ئەسیستی لەگەڵ برایتن هەبوو. برایتن سێ ساڵ بەر لە ئێستا، پێدرۆی بە بڕی 30 ملیۆن پاوەند لە واتفۆرد گواستەوە.

تاوەکو ئێستا برایتن ئۆفەرێکی 50 ملیۆن پاوەندی نیوکاسڵی رەتکردووەتەوە و داوای 60 ملیۆن پاوەند دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button