ئه‌وروپائیتاڵیائینگلتەراگرنگترین

ناپۆلی دووه‌م یاریزانی لیڤه‌رپوولی كردووته‌ ئامانج

Yariga App

یاریگا –

داروین نونێزی هێرشبەری یانەی لیڤەرپوڵ نزیکە لە په‌یوه‌ندیكردن به‌ یانه‌ی ناپۆڵی بەڵام ڕەنگە تاکە یاریزان نەبێت کە لە پاڵەوانی پریمەرلیگەوە په‌یوه‌ندی به‌ پاڵەوانی خولی ئیتاڵیا بكات.

رۆژنامەی فوتبۆڵ ئیتاڵیا بڵاویکردەوە، فێدریکۆ کیێزای یاریزانی لیڤەرپوول لەنێو ئەو ناوانەدایە کە لە گواستنەوەی هاوینەدا پێكهاته‌ی ناپۆلی بەهێزتر ده‌كات.


ئاماژەی بەوەشکردووە، ناپۆلی گەیشتووەتە ڕێککەوتنی سەرەتایی لەگەڵ نوح لانگ یاریزانی ئایندهۆڤن و دان ندۆی یاریزانی بۆلۆنیا بۆ بەهێزکردنی پێگەی باڵای هێرشبه‌ری، بەڵام كیێزا یاریزانی پێشووی فیۆرێنتینا و یۆڤینتۆس یه‌كێكی دیكه‌یه‌ له‌ بژارده‌كانی یانه‌ی ناپۆلی و گفتوگۆكانیش ده‌ستیان پێكردووه‌.

كیێزا لە وەرزی یەکەمی لەگەڵ لیڤەرپوول کێشەی زۆری هەبوو نه‌یتوانی پێگه‌ی سه‌ره‌كی له‌ یانه‌كه‌ به‌ده‌ستبهێنێت زۆرجار وەک یاریزانی یەدەگ له‌شوێنی محەمەد سەڵاح یاریی ده‌كرد.

بەم دواییە کیێزا دەرگای گەڕانەوەی بۆ ئیتاڵیا بۆ كرایه‌وه‌، باس له‌ په‌یوه‌ندیكرد به‌ یانه‌كانی یۆڤینتۆس و میلان ده‌كرا بۆ ئەوەی لە ژێر دەستی ماسیمیلیانۆ ئەلێگری ڕاهێنەری پێشووی یاریی بكات، به‌ڵام ئێستا ناپۆلی به‌ به‌هێزی هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی ده‌دات.

بابەتی زیاتر

Back to top button