ئیسپانیاگرنگترین

پلانی چییە؟ ئاڵۆنسۆ دەرگای هاتن و چوونی یاریزانانی ریال مەدرید داناخات

Yariga App

یاریگا –

ئاڵۆنسۆ بەنیاز نییە هەروا و زوو و بە ئاسانی دەرگای کڕینی و فرۆشتنی یاریزانان لە ریال مەدرید دابخات، بەڵکو دوای مۆندیالی یانەکان هێشتا چاوەڕێی هێنان و بەڕێکردنی یاریزانی دیکە لە ماڵی مەدریدییەکان دەکرێت.

رۆژنامەی مارکا ـی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، هێشتا دەرگای هاتن و رۆیشتنی یاریزانانی ریال مەدرید دانەخراوە، گەرچی جارێک لە مۆندیالی یانەکان چابی ئاڵۆنسۆ بڕوای بەو پێکهاتەیە هەیە کە لە بەردەستیەتی، بەڵام ئەو راهێنەرە ئیسپانییە بڕیاریداوە دوای مۆندیالی یانەکان دەرگای هاتن و چوونی یاریزانان هەروا زوو دانەخات.

رۆژنامە مەدریدییەکە راشیگەیاندووە، ریال مەدرید دوای مۆندیالی یانەکان چاوەڕێی گەیشتنی ئالڤارۆ کارێراس دەکات، کە هێشتا بێنفیکا پێداگیری دەکات و هێشتا هیچ گەرەنتییەک بۆ گواستنەوەی بۆ ریزی یانە مەدریدییەکە نییە، بەڵام هەر لە سەرەتاوە ئەو بەرگریکارە ئیسپانییە یەکێکە لە ئامانج و داواکارییەکانی ئاڵۆنسۆ.

لەبارەی یاریزانە رۆیشتووەکان، هێشتا هیچ ئۆفەرێکی فەرمی بۆ رۆدریگۆ نەهاتووە و هیچ یانەیەک بەفەرمی بۆ گواستنەوەی هێرشبەرە بەڕازیلییەکە نەهاتووەتە سەر هێڵ، کە رۆدریگۆ کۆتایی وەرزی رابردوو لە یانەکەی یاخی بوو، گلەیی لە ماوەی یاریکردنی هەبوو.

دانی سێبایۆس یەکێکی دیکەیە لەو یاریزانانەی بەربژێرە بۆ ئەوەی لە ریال مەدرید بڕوات، بەڵام ئەو ناوەڕاستکارە ئیسپانییە بڕیاری خۆی داوە و خۆی یەکلایی کردووەتەوە، لە ریال مەدرید دەمێنێتەوە یان دەگەڕێتەوە ریال بێتیس، ئامادە نییە جگە لەو دوو یانەیە وەرزی داهاتوو درێسی هیچ یانەیەکی دیکە بپۆشێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button