ئینگلتەرامۆندیالی یانەکان

مارێسکا: ئەمە پاڵەوانێتی نییە و نوکتەیە!

Yariga App

ئینزۆ مارێسکا رەخنەی توند لە بەڕێوەچوونی جامی جیهانی یانەکان دەگرێت لە ئەمریکا.

شەوی رابردوو لە قۆناغی 16ی جامی جیهانی یانەکان دا چێڵسی بە گۆڵێک لە پێش بەنفیکاوە بوو، بەڵام بەهۆکاری کەش و هەوا بە چوار خولەک بەر لە کۆتایی یارییەگە راگیرا و دوای نزیکەی دوو کاتژمێر دەستی پێکردەوە.

لەدوای دەستپێکردنەوە بەنفیکا لە کۆتا چرکەکاندا گۆڵێکی بە لێدانی سزا تۆمارکرد و بلوز لە نیوەی زیادکراودا توانی خۆی بگەیەنێتە قۆناغی داهاتوو.

مارێسکای راهێنەری چێڵسی دوای یارییەکە وتی

ئێمە لە کاتی ئاساییدا گۆڵمان لێنەکرا و دەرفەتی باشمان دروستکرد تاوەکو گۆڵمان تۆمارکرد بەڵام دواتر دوای راگیرانەکە یارییەکە بە تەواوی گۆڕا. من پێم وایە ئەمە تۆپی پێ نیە ئێمە دەیکەین. ئەوەتا تا ئێستا حەوت یان هەشت یاری راگیراون. ئەمە تۆپی پێ نیە و نوتکەیە، بۆ وە بۆ ئێمە نیە. ناکرێت ماوەیەکی وەها زۆر لە ژوورەوە بمێنێتەوە و دواتر دەست پێبکاتەوە.

ئینزۆ مووشەکێکی دیکەی نا بە فیفاوە و وتی

من لەوە تێدەگەم کە لەبەر سەلامەتی هەموولایەک پێویستە رابگیرێت بەڵام ئەگەر لە حەوت یان هەشت یاریدا دووبارە بووەوە  کەواتە ئێرە شوێنی ئەو پاڵەوانێتییە نیە.

دۆخی کەش و هەوای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، کەمی ژمارەی هاندەر و جیاوازی کات لەگەڵ ئەورووپا و ئاسیا و ئەفریقا، بووەتە هۆی ئەوەی پاڵەوانێتییەکە بەردەوام لە ژێر رەخنەی توند دا بێت.

چێڵسی دوای بردنەوە لە بەنفیکا، لە قۆناغی چارەگی کۆتاییدا رووبەرووی پاڵمێراسی بەڕازیلی دەبێتەوە

بابەتی زیاتر

Back to top button