پاشایەکی نوێ لەڕێگایە؛ لامین یامال دوای بوونی بە 18 ساڵ دەیەوێت خۆی هەموو شتێکی بارسێلۆنا بێت
رۆژی 13ـی مانگی داهاتوو تەمەنی دەبێتە 18 ساڵ

یاریگا –
لامین یامال دوای بوونی بە 18 ساڵ دەیەوێت خۆی هەموو شتێکی بارسێلۆنا بێت و هەرخۆی پاشای یانە کەتەلۆنییەکە بێت، کە مانگی داهاتوو تەمەنی دەبێتە 18 ساڵ.
بەهرەمەندەکەی لاماسیا، وەرزی رابردوو وەک یاریزانێک کە بۆ تیپی یەکەم سەرخرا سەرنجی زۆرانی بەلای خۆیدا راکێشا، لە کۆتایی وەرزەکەش وەکوو باشترین یاریزانی بارسێلۆنا و جیهان تواناکانی خۆی سەلماند و هەر لەئێستاوە کە تەمەنی 17 ساڵە کێبڕکێ لەسەر خەڵاتی باڵۆن دۆر دەکات.
رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆـی کەتەلۆنی لە راپۆرتێکیدا ئاشکرایکردووە، وەرزی داهاتوو لامین یامال درێسی ژمارە 10 دەپۆشێت، بەڵام هەر ئەوەندە نییە، بەڵکو ئەو یاریزانە لاوە ئیسپانییە بەرپرسیارەتی زیاتری پێدەدرێت و هەرخۆی دەبێتە یاریزانی ژمارە یەکی یانەکەی.
یامال کە ئەم هاوینە بۆ بەسەربردنی بەشێکی پشووەکەی سەردانی بەڕازیلی کرد و لەگەڵ نێیمار داسیلڤا بەیەکەوە بوون، ئێستاش ئەو یاریزانە لاوەی بارسا لە دوورگەی ئیبیزا پشووەکەی بەسەر دەبات.
⭐️ Lamine se ve preparado para dar más en el Barça
🔼 En julio entra en vigor su alianza hasta 2031 con el club al que ya lidera y al que detalles como entrar en la rueda de los que lanzan penaltis y faltas están en su anhelo
✍️ @xavimunyozMD https://t.co/oQuKB6vOxB
— Mundo Deportivo (@mundodeportivo) June 29, 2025
رۆژی 13ـی مانگی داهاتوو بارسێلۆنا دەست بە مەشق و راهێنانەکانی دەکاتەوە و لامین یامال لەو رۆژە دەست بە قۆناخێکی نوێێ تەمەنی دەکات، چونکە ئەو رۆژە رۆژی لەدایکبوونیەتی و تەمەنی دەبێتە 18 ساڵ، هەربۆیە قۆناخێکی نوێ چاوەڕێی هێرشبەرە لاوەکەی بارسا دەکات.
رۆژنامە کەتەلۆنییەکە راشیگەیاندووە، یامال کە لە بۆرسەی یاریزانان بەهایەکەی 200 ملیۆن یۆرۆیە و گرانبەهاترین یاریزانی ئێستای جیهانە، دەیەوێت هەرخۆی لێدانە سزایەکان و لێدانە راستەوخۆیەکانی بارسێلۆنا جێبەجێ بکات، واتە هاوشێوەی مێسی هەر خۆی یاریزانی ژمارە 10 و جێبەجێکاری پێناڵتی و لێدانە راستەوخۆیەکانی یانەکەی بێت، بۆ ئەم قۆناخە نوێیەش بە تەواوەتی ئامادەیە.
موندۆ ئاشکراشیکردووە، ئەو پێناڵتییەی بەرامبەر فەڕەنسا لە خولی نەتەوەکانی ئەوروپا جێبەجێی کرد، دەریخست یامال کاری زۆری لەسەر ئەو لێهاتووییە کردووە و دەتوانێت وەرزی داهاتوو هەرخۆی لێدانە راستەوخۆیەکان و لێدانە سزایەکانی بارسێلۆنا جێبەجێ بکات.