ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ویڵیامس مەرجێکی نوێی بۆ بارسێلۆنا هەیە

''سیناریۆی دووبارەم ناوێت''

Yariga App

یاریگا –

نیکۆ ویڵیامس ترسی لە پەیوەندیکردن بە بارسێلۆنا هەیە و داوای دڵنیایی دەکات.

پێشبینیدەکرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا، ویڵیامس، ئەستێرەی ئاتلێتیک بیلباو پەیوەندی بە بارسێلۆناوە بکات، ئەمەش دوای رەزامەندی بارسا لەسەر چالاککردنی مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی ئەستێرەکە، کە بریتییە لە 58 ملیۆن یۆرۆ و پەرۆشی یاریزانەکە بۆ یارییکردن بۆ بارسا.

رۆژنامەی مارکا بڵاویکردووەتەوە، ویڵیامس لەڕێگەی بەڕێوەبەری کارەکانییەوە، پەیامی خۆی بیلباو گەیاندووە کە دەیەوێت درێسی بارسێلۆنا بپۆشێت، نیکۆ گرێبەستێک بۆ ماوەی شەش ساڵ لەگەڵ بارسا واژۆدەکات.

رۆژنامەکە جەختیکردووەتەوە، نیکۆ ترسی لە دووبارەبوونەوەی سیناریۆیەکانی وەرزی رابردووی ناونووسکردنی یاریزانانی بارسا لە لالیگا هەیە. نیکۆ داوای دڵنیایی دروست نەبوونی کێشە لە بارسا کردووە.

وەرزی رابردوو بارسێلۆنا کێشەی قووڵی لە ناونووسکردنی ناوی دانی ئۆلمۆ لە لالیگا هەبوو، بەڵام دواتر لەپڕ لە کۆتاییەکانی ئۆگەست/ئاب، ناوی لە لایگا تاوەکو 31ی کانوونی یەکەمی هەمان ساڵ تۆمارکرا و دواتر سڕایەوە. ئەمەش بارسێلۆنای تووشی کێشەیەکی جیدی کردەوە و بە لابردنی ناوی چەند یاریزانێک، ئۆلمۆی ناونووس کردەوە.

لاپۆرتا روونیکردووەتەوە، بە تەواوی داواکارییەکانی لالیگا و رێساکانی یاریی خاوێنی پەیڕەوکردووە، سەرەڕای هۆشدارییەکانی خاڤیێر تێباس، سەرۆکی لالیگا.

کەتیبەکەی هانزی فلیک لە سەرەتای مانگی داهاتوو مەشقەکان دەستپێدەکاتەوە و دواتر ئامادەکارییەکانی وەرز لە ئاسیا دەستپێدەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button