پریڤیوی یاریی پاریس سانجێرمان V ئینتەر مەیامی؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو
پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

یاریگا –
ئەمڕۆ لە یارییەكی دیكەی قۆناخی شازدەی جامی جیهانی یانەكان پاریس سانجێرمانی پاڵەوانی ئەوروپا رووبەرووی ئینتەر مەیامی لیۆنێل مێسی دەبێتەوە.
وا بڕیارە ئەمرۆ یەكشەممە كاتژمێر 19:00 بەكاتی كوردستان پاریس سانجێرمان و ئینتەر مەیامی لە یاریگای مێرسێدس بێنز رووبەرووی یەک ببنەوە، لە میانی یارییەكانی گەڕی شازدەی جامی جیهانی یانەكان.
پڕۆفایلی یاری

پاریس سانجێرمان لە قۆناخی كۆمەڵەكان بە كۆكردنەوەی شەش خاڵ و بە یەكەمی كۆمەڵەی دووەم خۆی گەیاندە قۆناخی شازدە.
ئینتەر مەیامیش لە قۆناخی كۆمەڵەكان بە كۆكردنەوەی پێنج خاڵ و بە دووەمی كۆمەڵەی یەكەم خۆی گەیاندە قۆناخی شازدەی مۆندیالی یانەكان.
پاریس سانجێرمان پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ ركابەرێكی گەورەیە بۆ بردنەوەی مۆندیالی یانەكان.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
عوسمان دێمبێلێ بەهۆی پێكانەوە هەر سێ یاریی قۆناخی كۆمەڵەكانی لەدەستدا، بەڵام بۆ یاریی بەرامبەر ئینتەر مەیامی دەگەڕێتەوە و چاوەڕوان دەكرێت وەک یاریزانی یەدەک بەشداری بكات.
پاریس سانجێرمان بە تەواوی یاریزانەكانیەوە بۆ یارییەكە ئامادەیە.
ئینتەر مەیامی بە بێ گۆنزالۆ لۆگان، یانیك بڕایت، درەیک كالێندەرو دەیڤد رویز رووبەرووی پاریس سانجێرمان دەبێتەوە.
پێکهاتەی پێشبینیکراوی پاریس سانجێرمان
دۆناروما
حەكیمی، ماركینیۆس، پاچۆ، مێندێس
نێڤێس، ڤیتینیا، رویز
كڤارا، باركۆلا، دۆوی
پێکهاتەی پێشبینیکراوی ئینتەر مەیامی
ئوستاری
فێگانت، ئۆگەستن، فالكن، ئالن
ئالێندی، ریدۆندۆ، بوسكێتس، سیگۆڤیا
مێسی ، سوارێز