دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ نیكۆ ویڵیامس مەرجێک بۆ پەیوەندیكردنی بە بارسێلۆناوە دادەنێت و گۆڵپارێزێک مانچێستەر یونایتدی دەوێت

دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

Yariga App

یاریگا –

لیڤەرپوول لە بەرگریكارێكی دیكە نزیكدەبێتەوە، نونێز دەیەوێت ئەزمونێكی نوێ تاقیبكاتەوە و ئەستێرەیەک نەسڕ جێدەهێڵێت.

چێڵسی چووە نێو كێبڕكێی گواستنەوەی ئێمیلیانۆ مارتینێز گۆڵپارێزی ئەرجەنتینی یانەی ئاستۆن ڤیلا، هەرچەندە یاریزانەكە خواستی خۆی بۆ پەیوەندیكردن بە مانچێستەر یونایتدەوە دەربڕیوە – میرەر.

مانچێستەر یونایتد ئامادەیە گفتوگۆی فەرمی بۆ گواستنەوەی ئێمیلیانۆ مارتینێز دەستپێبكات كاتێک ئاندرێ ئۆنانا گۆڵپارێزی یانەكەی فرۆشتبێت – فوتبۆڵ ئینسایدەر.

جارێڵ كوانسا بەرگریكاری لیڤەرپوول سبەی دووشەممە پشكنینە پزیشكیەكان لەگەڵ بایەر لیڤەركوزن دەكات – فابریزیۆ رۆمانۆ.

لیڤەرپوول لە گرێبەستەكردن لەگەڵ مارک گێی بەرگریكاری ئینگلیزی یانەی كریستاڵ پاڵاس نزیكدەبێتەوە – میرەر.

داروین نونێز دەیەوێت لە گواستنەوەكانی هاوینەدا پەیوەندی بە ناپۆلیەوە بكات، بەڵام یانە ئیتاڵییەكە ئامادە نییە 70 ملیۆن پاوەند ئەو بڕەی لیڤەرپوول دیاریكردووە بۆ گواستنەوەی یاریزانەكە بدات – میرەر.

بەهۆی مووچە زۆرەكان و گرێبەستە درێژخایانەكانیانەوە مانچێستەر یونایتد دەیەوێت دەستبەرداری چەند یاریزانێكی ببێت لەوانە ماركوس راشفۆرد و ئالیخاندرۆ گارناچۆ – تێلیگراف.

یانەی سەندرلاند كە وەرزی داهاتوو لە پرێمەرلیگ یاریی دەكات لەگەڵ ستراسبۆرگ گەیشتووەتە رێككەوتن بۆ گواستنەوەی حەبیب دیارا بە بەهای 30 ملیۆن پاوەند – گاردیان.

نۆتینگهام 5 ملیۆن پاوەندی بۆ گواستنەوەی پابلۆ مافیۆ بەرگریكاری ئەرجەنتینی یانەی ریال مایۆركای ئیسپانی تەرخانكردووە – ئێل چێرینگویتۆ.

نیوكاسڵ هێشتا لە گفتۆگۆدایە بۆ گواستنەوەی جەیمس ترافۆرد و بێرنلی یەكەم ئۆفەری بە بەهای 25 ملیۆن پاوەند رەتكردەوە – سكای سپۆرتس.

كریستاڵ پاڵاس، نیوكاسڵ، لیڤەرپوول و تۆتنهام ركابەری گواستنەوەی تایلەر دیبیلینگ بەرگریكاری ئینگلیزی یانەی ساوسامتن دەكەن – فووتبۆڵ ئینسایدەر.

نیكۆ ویڵیامس بارسێلۆنای ئاگادار كردووەتەوە دەیەوێت پەیوەندی بەو یانەیەوە بكات بەڵام یاریزانە ئیسپانیەكە دەیەوێت دڵنیایی ئەوەی پێبدرێت كە دەتوانێت ناوی لە لالیگا تۆمار بكرێت، بۆ ئەوەش دەبێت بارسێلۆنا یاریزان بفرۆشێت – ماركا.

نەسڕ لەگەل فەنەرباچێ گەیشتووەتە رێككەوتن و جۆن دوران وەرزی داهاتوو بە خواستن یاریی بۆ یانەكەی جۆزێ مۆرینیۆ دەكات – فووت مێركاتۆ.

بابەتی زیاتر

Back to top button