عێراقکوردستان

عەبدولغەنی شەهد: ئەزموونی یاریزانەکانمان یارییەکەیان لە بەرژەوەندی خۆمان یەکلا کردەوە

زاخۆ سەرکەوتنێکی دیکەی تۆمار کرد

Yariga App

یاریگا –

راهێنەری زاخۆ باسی سەرکەوتنەکەیان بەرامبەر قوەجەوییە دەکات و دەڵێت ئەزموونی یاریزانەکانم لەم یارییە یەکلاکەرەوە بوو.

لە گەڕی 37ـی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق، زاخۆ سەرکەوتنێکی دیکەی لە یاریگای خۆی تۆمار کرد و 2 _ 0 لە قوەجەوییەی بردەوە، ئەم یارییەش دوایین یاریی زاخۆ بوو لەم وەرزە لە یاریگای خۆی بکات پێش ئەوەی دوایین یاریی ئەم خولە لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر گەڕمە بکات.

عەبدولغەنی شەهد راهێنەری زاخۆ دەربارەی سەرکەوتنەکەیان گوتی:

ئەم بردنەوەیە پێشکەشە بە دەستەی کارگێڕی و هاندەرانی زاخۆ کە وەک هەموو کات پاڵپشتی تیپەکەن، بەرامبەر تیپێکی گەورە یارییمان کرد کە لە قۆناخی یەکەم سەرکەوتنی بەدەستهێنابوو بەرامبەر زاخۆ، ئەزموونی یاریزانەکانم لەم یارییە زۆر گرنگ بوو کە بووە هۆکاری سەرکەوتنمان، بەڵێ یارییەکە چارەنووسساز نەبوو بەڵام پێویسته لەم جۆرە یارییانە سەرکەوتن تۆمار بکەین.

زاخۆ بەم سەرکەوتنە کۆی خاڵەکانی گەیاندە 70 خاڵ و ریزبەندی سێیەمی ئەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێڕاقی مسۆگەر کردووە، قوەجەوییەش بە 57 خاڵ لە ریزبەندی پێنجەمی خولەکە دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button